Aydoğan Kalabalık,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
قاهیره - AA
هێزه ده‌ریاییه‌كانی میسر و پاكستان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
گوته‌بێژی سوپای میسر، عه‌مید تامر رفاعی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێزه ده‌ریاییه‌كانی میسر و پاكستان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه.
تامر رفاعی له‌باره‌ی كاتی مانۆڕهكهوه زانیاریی نه‌داوه و رایگه‌یاندووه، مانۆڕه‌كه پشكنینی كه‌شتیی گومان‌لێكراو، فڕین و نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌خۆگرتووه.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه ئامانجی مانۆڕه‌كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، ناساندنی ده‌سته‌واژه ئۆپهراسیۆنییهكان، به‌شكردنی ئه‌زموونه‌كان و یه‌كخستنی تواناكانی ئۆپه‌راسیۆنی بووه.
حكوومه‌تی میسر به‌م دواییه تواناكانی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی چڕكردووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانیدا زیاتر وڵاتانی ئه‌مریكا، سعوودیه، فه‌ڕه‌نسا و ئیمارات به‌شدارن.