Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Mehmet Nuri Uçar,Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
قاهیرە- AA
ئەوە راگەیەنرا سەرۆکوەزیرانی پێشووتری میسر ئەحمەد شەفیق، کە لەساڵی ٢٠١٢ەوە تا ئێستا لە ئیمارات دەژی، سەرەتا دەچێتە فەرەنسا و دواتر دەگەڕێتەوە میسر.
پارێزەری ئەحمەد شەفیق، دینا عەدلی حسێن لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: ''ئەحمەد شەفیق لەماوەی چەند رۆژێکدا سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەکات و دواتر دەچێتەوە میسر''.
دینا عەدلی حسێن ئاماژەی بەوەشکرد ئەحمەد شەفیق لە پاریس لەگەڵ میسرییەکانی دانیشتووی شارەکەدا کۆدەبێتەوە و سەردانەکەش رەنگە لەماوەی دوو-سێ رۆژی داهاتوودا بێت.
لەمیانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٢ی سەرۆکایەتی میسردا کە محەمەد مورسی کە لەرێگەی کودەتاوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە، ئەحمەد شەفیق کاندیدی سەرۆکایەتی بوو، ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەنجامبدرێت، دەبێتەوە بە کاندیدی سەرۆکایەتی.
ئەحمەد شەفیق بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە دوای ئەو بڕیارە حکوومەتی ئیمارات ''قەدەغەی گەشتکردن''یان خستووەتە سەر.
لای خۆیشییەوە وەزیری دەرەوەی میسر ئەنوەر قارقاش لەدوای ئەو دەنگۆیانەوە لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو هیچ بەربەستێک لەبەردەم شەفیقدا لە جێهێشتنی ئیمارات نییە.
هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی، رەئوف ئەلسەعید کە ئەحمەد شەفیق سەرۆکایەتی دەکات، ئاماژەی بەوەکردبوو کە شەفیق لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی میسر کە لە ٢٠١٨دا بەڕێوەدەچێت، دەبێتە کاندید.