Fahrettin İbrahim,1 23
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
ئەو چەکانەی کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - CENTCOM، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش داویەتییە پەیەدە، لە ١٣ کۆگادا و لەو ناوچانەی رێکخراوەکە داگیری کردوون، هەڵگیراون. رێکخراوە تیرۆریستییەکە لەو کۆگایانەوە چەک بەسەر ئەندامانیدا دابەش دەکات.
ئاژانسی ئانادۆڵو لەرێگەی ئەو زانیارییانەی کە لە ژمارەیەک سەرچاوەی کراوە و سەرچاوەی لۆکاڵیی متمانەپێکراوەوە لەو ناوچانەی پەیەدە داگیریکردوون، دەستیکەوتوون، کۆگاکانی چەک و رێڕەوکانی گواستنەوەیانی کە لە لایەن پەیەدەوە لە باکووری سووریا درووستکراون، دیارییکردووە.
بەو پێیەش لە نیسانی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا، پەیەدە لەهەریەک لە دەروازەی سمێلکا لەسەر سنووری نێون سووریا-عێراق و لەو بنکە ئاسمانییانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رومێلان و گوندی خەراب ئشکی رۆژهەڵاتی حەلەب دایمەزراندوون، هاوکارییە سەربازییەکانی پێگەیشتووە.
پەیەدە هەریەک لەو چەکە قورس، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کە بەرگەی تەقینەوەی مین دەگرێت و ئەو کۆنتەینەرانەی کە بەمەبەستی سەربازیی و بۆ سووتەمەنیش بەکاردێن و لە دەروازەی سنووریی سمێلکاوە کە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێی دەگات، بۆ کۆگاکانی دەگوازێتەوە.
ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دەگەیەنرێنە حەسەکە، لە دوو رێگەوە دەیەنەرێنە پەیەدە.
ئەو چەکە قورسانە، ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانە و تانکەرانەی کە لەرێگەی وشکانییەوە دێن، بەسەر خاڵەکانی دەورووبەری رووباری فوراتدا دابەشدەکرێن.
ئەو چەکانەش کە لە هەولێرەوە و لەرێگەی ئاسمانییەوە دەهێنرێنە بنکەی رومێلان، بۆ ٣ کۆگای چەک لە حەسەکە دەگوازرێنەوە لە هەریەک لە شارەدێکانی درباسییە، تەل بەیدەر و دێریک.
ئەو چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلە جۆراوجۆرانەش کە لەرێگەی وشکانییەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر کۆترۆڵی پەیەدە دەگوازرێنەوە، لەرێگەی حەسەکە و قامیشلۆوە لە رێگەی دوو سایدی ژمارە ٦ و لە رێگەی M4ەوە کە لە سمێلکاوە دەچێت بۆ حەلەب، دەگەیەنرێنە خەراب ئشک و کۆگا سەرەکییەکان لە چەلەبییە.
ئه‌و دوو گۆكایه، له هه‌مان كاتدا به گه‌وره‌ترین كۆگاكانی په‌یه‌ده داده‌نرێن له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكا داده‌گیرێن كه پارساڵ له شارۆچكه‌ی سرینی كه‌نار رووباری فورات دروستكرا، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كۆگاكانی خەراب ئشك و چه‌له‌بیه. ئه‌و چه‌كانه‌ی له وشكانیه‌وه له سمێلكاوه ره‌وانه ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كانه‌ی له رێگه‌ی ئاسمانیه‌وه له سرینه‌وه ره‌وانه ئه‌و دوو خاڵه سه‌ره‌كیه ده‌كرێن به‌سه‌ر كۆگا جیاوازه‌كانی كۆبانی، گرێ سپی و سولوقدا دابه‌شده‌كرێن.
له شارۆچكه‌ی عه‌فرین، كارگه‌ی فیشه‌ك و هاوه‌نی په‌یه‌ده‌ی لێیه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كارگه‌ی ئاسن كه گولـله تۆپ بهرههمدههێنریت تیایاندا. له ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه، له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددایه بارهه‌ڵگری بازرگانی مادده‌ی خاو بۆ كارگه‌كانی عه‌فرین ده‌گوازنه‌وه.
بارهه‌ڵگره‌كان، ئاسن، پۆڵای گونجاو و مادده‌ی سووتێنه‌ر بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌گوازنه‌وه، به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێن له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌شاردرێنه‌وه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا CENTCOM، به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌ی دێرازۆری سنووری سووریا-عێراق، په‌یه‌ده پڕچه‌ك ده‌كات.
ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له ده‌روازه‌ی سمێڵكاوه ره‌وانه ده‌كرێن، له دوو شوێنی جیاواز به‌ناوی شارۆچكه‌ی شه‌دادی باشووری حه‌سه‌كه و، 47ـه‌مین ناوچه‌وه جێگیردهكرین.
- کۆگای چەک و تەقەمەنی لە بنکە سەربازییە ئەمریکییەکانیش
دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا جگە لە دابینکردنی هاوکارییە سەربازییەکانیان نزیکەی دوو هەزار سەربازیان لە ١٠ خاڵ لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی لە هەماهەنگی چالاکانە دان.
زۆربەی زۆری بنکەکان لە سەر رێگای M4 کە لە سنووری عێراقەوە بۆ حەلەب درێژدەبێتەوە و لە نێوان ئەو خاڵانەدان کە چەکیان بۆ پەیەدە/پەکەکە پیادا دەگوازرێتەوە.
پسپۆڕان و هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە لە رێگای بنکەی سەربازی ئاسمانی رومەیلانەوە لە باکووری سووریا جێگیر کراون جگە لە بنکەکانی تەل بەیدەر، هاراپ ئشک، عەینولعەرەب و تەلئەبیەز، لە سرین و شەدادی ناوچەی جیبسە چەک کۆدەکرێتەوە بۆ رێکخراوەکە. جگە لەوەی لەو خاڵانەوە هێزەکانی ئەمریکا چەک بۆ رێکخراوەکە دەنێرن.
پسپۆڕان و هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە لە قەزای عەین عیسای باکووری رەققە جێگیرکراون لە خاڵەکاندا مەشق و راهێنان دەکەن بە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە سەر بەکارهێنانی مووشەکهاوێژی فرە لوولە، تۆپ و مووشەک هاویشتن لە وشکانییەوە بۆ وشکانی.
-بێ بەکارهێنان دەیانخەنە کۆگا
بەشی هەرە زۆرەی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ پەیەدەی دابینکردوون هێشتا بەکاری نەهێناون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو چەکانەی بەکارنەهێندراون لە خەراب ئشک هەڵدەگیرێن کە ٢١ کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە.
لەنێو ئەو چەکانەدا مووشەکهاوێژی فرەلوولە و گوللـە موشەکەکانیان، هاوانی جۆری ٨٠ و ١٢٠ mm، بۆمبهاوێژی MK19، چەکی M4 Cabrine و M16، مووشەکی دژە تانکی جۆری BGM-71 TOW-Anti tank ئەمریکی، ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری Humwee، زرێپۆشی Cougar، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و مووشەکی دژە تانکی جۆری FGM-148 Javelin Anti-tank کە تورکیا چەندین جار داوای کرد ئەمریکا پێی بفرۆشێ، بەڵام پێی نەفرۆشدرا.