Aylin Sırıklı
26 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا راگەیاندنەکانی پەنسیلڤیا (گولەنییەکان) و پەکەکە هەمان زمان بەکاردێنن، پەکەکە و داعشیش بۆ هەمان مەبەست ئاراستە دەکرێن و دەجوڵێن و لەو بارەیەوە زیاتر گوتی: "دەیانەوێ تورکیای نوێ بکەنە ئامانج. تورکیا بوو لەبەرمبەر خۆڕاگری فەڵەستینییەکان گووتی 'جیهان لەو پێنچ ئەندامە هەمیشەیی ئەنجوومەمی ئاسایش گەورەترە'، ئایا رەوایە چارەنووسی نزیکەی ٢٠٠ وڵات بەدەست یەکێک لەو ئەندامە هەمیشەییانەوەیە؟ ئەردۆغان ئەوە دەڵێ و کەسانێکیش ئاگادارم دەکەنەوە و دەڵێن 'سنووری خۆتت بەزاندووە'، لەگۆشەی رۆژنامەکاندا ئەو شتانە دەنووسرێن، چی دەڵێن با بیڵێن ئێمە هەمیشە لایەنی حەق دەگرین. وای بۆمەچن ئەوان هێرش دەکەنە سەر من، خێزان و هاوڕێکانم. ئەوان ئامانجیان تورکیایە، گەلە، ئیرادەی گەلە. لەمیسریش هەمان شتیان ئەنجامدا، لەسەدا ٥٢ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و هاتە سەرکار، کەچی گەلەکۆمەکیان لێکرد و مورسیان هێنایە خوارێ. لەو رەوشەی کێ لەکابینەی خۆی جەنەڕاڵێکی کردووەتە وەزیر. ئەوانەی دەیانویست دەست بەسەر زەوی هیلتۆن دابگرن لەئیستەنبوڵ، دەیانویست ئەوێ بکەنە بارمتەیەکی ملیار دۆلاری کە ئەوەیان بۆ نەهاتە دی هەمان زمانی پەکەکە بەکاردێنن، بەئاشکرا پشتی تیرۆر دەگرن. ئەوەی لەدەستیان بێ دەیکەن بۆ رەوایەتیدان بەتیرۆر و پەردەپۆشکردنی کارەکانیان".
ئەردۆغان رایگەیاند کەپرسی ئەوان پرسی وڵات نییە، ئەوان گیرۆدەی بەرژەوەندی و خۆشگوزەرەکانیان بوون و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بۆ ئەوەش ئەگەر پێویست بێ لەگەڵ پەکەکە و داعش هەماهەنگی دەکەن. ئەوەی لە تلئەبیەز کردیان هەمان شت نەبوو؟ داعش دەچێتە ناو تلئەبیەز، دواتر داعش لەوێ نامێنێ و ئەمجارە پەیەدە دەچێتە ناوی. هەمووی یارییەکی هاوبەشە. ئەوێ هی کێیە، لەسەدا ٩٥ی عەرەب و تورکمانە، لەسەدا ٥ی کوردە. ئەو شوێنە چۆڵکرا، سەرەتا هاتنە وڵاتەکەمان، دواتر جارێکی دی گەڕانەوە تلئەبیەز. مەبەستیان ئەوەیە ئەوێ بکەنە کانتۆن".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە "با هەموو کەس بزانێ ئەوە بووەتە هەڕەشە لەسەر تورکیا، بۆیە تورکیا ئەوەی پێویست بێت دەیکات".