Hemn Osman
26 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2015
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی شارۆچكەی كایاپناری سەربە پارێزگای دیاربەكر بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سەرۆكی گەورە شارەوانی دیاربەكر گوڵتان كشاناك رایگەیاند "بەڕاستی داعش كارەساتە بۆ توركیا. هەست كردنی دەوڵەت بە هەموو دام و دەزگاكانیەوە بەرامبەر ئەم كارەساتە و بەرەنگاربوونەوەی بۆ راگرتنی، بەلای هەموومانەوە زۆر گرنگە".
كشاناك، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە پیاوماقوڵانی عەلەوی لە ماڵاتیا، وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو سەربانەی كە خزمەت بە سیاسەت دەكات گەلە.
كشاناك، باسی لەوە كرد كە رێكخراوەیی كۆمەڵگا، زەمینەیەكی دروستتری سیاسیی دەڕەخسێنێت. لەبەرئەوە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و گرووپەكانی ئایینمان بە هەند وەرگرتووە، بۆیە سیاسەت كردن بەپێی داخوازی و پێویستیەكانی ئەوان، دروستە بەلامانەوە.
سەرۆكی گەورە شارەوانی دیاربەكر كشاناك، ئاماژەی بەوە كرد كە گەل ئەو ئەركەی پێ سپاردووە و گوتی: "ئەو سیاسەتەی گەل ناكاتە بنەما، دیموكراسی نییە. لەبەرئەوە كۆبوونەوەی كەسانی پیاوماقوڵی وەك ئێوە لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵگا، گوێ گرتن لە كێشەكانتان، لەگەڵ پێشنیاز و رەخنەكانتان گەر هەبن، بۆ ئێمە گرنگە".
كشاناك، داوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستیەكەی شاری ئەنقەرە خواست و، بەپێویستی زانی بەشێوەیەكی شەفاف لێكۆلینەوەی لەسەر بكرێت و هێزەكانی پشت ئەو هێرشە ئاشكرا بكرێن.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی شاری دیاربەكر بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كشاناك گوتی: "بەڕاستی داعش كارەساتە بۆ توركیا. هەست كردنی دەوڵەت بە هەموو دام و دەزگاكانیەوە بەرامبەر ئەم كارەساتە و بەرەنگاربوونەوەی بۆ راگرتنی، بەلای هەموومانەوە زۆر گرنگە. گەر رزگاركردنی داهاتووی توركیا دەخوازرێت، ئەوا رزگاربوون لە بەڵای داعش ناچاریە".