Uğur İslamoğlu,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ته‌نیا گوڵتان كشاناك، فران ئانڵی و ئایلا ئاكات نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون و، ئه‌مڕۆ كهوتوونهتهبهر هێرش ئێمه‌ین. هه‌موومان كه ده‌نگمان داوه، هه‌ر یه‌كێكمان كه ئه‌و سیاسهتمهدارانهمان ههڵبژاردوهوه ئه‌مڕۆ له‌ژێر هێرشداین".
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ته‌نیا گوڵتان كشاناك، فران ئانڵی و ئایلا ئاكات نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون و، ئه‌مڕۆ كهوتوونهتهبهر هێرش ئێمه‌ین. هه‌موومان كه ده‌نگمان داوه، هه‌ر یه‌كێكمان كه ئه‌و سیاسهتمهدارانهمان ههڵبژاردوهوه ئه‌مڕۆ له‌ژێر هێرشداین".
له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن رێكخستنی شارۆچكه‌ی باشاكشههیری هه‌ده‌په‌وه رێكخرابوو، یوكسه‌كداغ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا دانانی كهیوومی بۆ 24 شاره‌وانی وه‌بیرهێنایه‌وه و، گوتی: "ده‌ڵێن قه‌یووم قه‌یووم، ده‌ستیان به‌سه‌ر 24 شاره‌وانیماندا گرت. چی ده‌كه‌ن له‌و شاره‌وانییانه‌دا؟ تانیا شتێك كه ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه ئه‌و شاره‌وانییانه ده‌كه‌نه بنكه‌ی سته‌م".
یوكسه‌كداغ باسی له‌وه كرد كه له‌و شاره‌وانییانه‌ی قه‌یوومیان بۆ دانراوه پێش دانانی قه‌یووم بۆیان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌ختدا خزمه‌تیان كردووه و، گوتی: "ئێمه زۆر باش ده‌زانین كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراون ته‌نیا گوڵتان كشاناك، فران ئانڵی و ئایلا ئاكات نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون و ئه‌مڕۆ كهوتوونهتهبهر هێرش، ئێمه‌ین. هه‌موومان كه ده‌نگمان داوه، هه‌ر یه‌كێكمان كه ئه‌و سیاسهتمهدارانهمان ههڵبژاردوهوه ئه‌مڕۆ له‌ژێر هێرشداین. ئه‌م هێرشه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وانه نییه كه ده‌ستگیركراون و، راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به ئه‌نقه‌ست، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕیژراو و سیستماتیكی پشتیوانی له پێشهاته‌یه‌كی تیرۆری كوده‌تاچی ده‌كه‌ن، به‌خێوی ده‌كه‌ن و رێكیان ده‌خه‌ن، بێ شه‌رمكردن و سڵه‌مینه‌وه هاو سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی هه‌ده‌په تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به پشتیوانی كردنی رێكخراوی تیرۆر به نایاسایی".