Ramal Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
قۆنیا - AA
لەمیانی لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە هاوکاری دارایی دەوڵەتی هاوتەریبی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییان کردووە و هاوبەشیان لە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوەدا کردووە کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆنیاوە لە ١٧ پارێزگا دەرچووە، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ٧١ ئەفسەر بە پلەی ملازمی یەکەم و ٧٣ فڕۆکەوان بەردەوامە.
لەمیانی لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە هاوکاری دارایی دەوڵەتی هاوتەریبی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییان کردووە و هاوبەشیان لە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوەدا کردووە کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی قۆنیاوە لە ١٧ پارێزگا دەرچووە، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ٧١ ئەفسەر بە پلەی ملازمی یەکەم و ٧٣ فڕۆکەوان بەردەوامە.
زانراوە ئەو ژمارەی فڕۆکەوان و ئەفسەرە گومانلێکراوانەی دەستگیرکراون بەرزبوونەتەوە بۆ ٦٣ کەس.
بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکانیان گومانلێکراوان رەوانەی هۆبەی رووبەڕووبووەنەوەی کاری نایاسایی و ئەنجامدانی تاوان کراون.
لەمیانی لێپرسینەوە لە دۆسیەی فەتۆ/پەیەدە لە ١٧ پارێزگا لەڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧١ ئەفسەر بە پلەی ملازمی یەکەم و ٧٣ فڕۆکەوان لە شاری قۆنیا دەرچووە.