Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌رزەڕۆم - AA
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ به‌فر و باران ببارێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌ی 12یه‌می كه‌شناسیی توركیا، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوییه و جار جاره باران ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كرێت له كاته‌كانی شه‌ودا له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی قەرس و ئه‌رده‌خان به‌فر و باران ببارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی ئاگری و ئیدر هەڵکردنی توندەبا لهنێوهڕۆوه خێراتر بێت و پله‌كانی گه‌رما یەک پله بۆ سێ پله‌ی سه‌دی دابه‌زێت.
هەروەها پێشبینی ده‌كرێت کە نزمترین پله‌كانی گه‌رما له‌كاته‌كانی شه‌ودا له ئه‌رده‌خان، یەک پله، قەرس 4 پله، ئه‌رزەڕۆم 6 پله، ئیدر و ئه‌رزنجان 9 پلهبێت.
به‌رزترین پلەش له ئه‌رده‌خان 10، ئه‌رزەڕۆم و قەرس 11، ئاگری 12، ئیدر و ئه‌رزنجان 14 و دێرسم 20 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.