Rewa Mahmut Hasan
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئەرزەڕۆم - AA
پلەکانی گەرمای شارە جیاوازەکانی ناوچە کوردنشینەکان لە تورکیا روو لە نزمبوونەوە دەکەنەوە و لەهەندێکیان تا ١٩پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیون.
بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای تورکیا لە ناوچەکە زانیاری بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی سێشەممەوە تەمومژێکی چڕ و سەهۆڵبەندان روو لەناوچەکە دەکات، هاوکات رەشەبایەک لە باکوورو باکووری رۆژئاواوە ناوبەناو لەناوچەکە هەڵدەکات، لەکاتێکدا لە کاتەکانی شەودا بەستنی رێگەوبانەکان دەست پێ دەکات.
پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو روو لەکەمی دەکەن و لە ئەردەخان ١٩ پلەی ژێر سفر، ئەرزینجان ٧ پلەی ژێر سفر، ئەرزەڕۆم ٦ پلەی ژێر سفر، ئاگری ٤ پلەی ژێر سفر و ئیدیر ٢ پلەی ژێر سفر تۆمار دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرما هەر لە ئەردەخان تۆمار دەکرێت و دەگاتە ٥ پلەی ژێر سفر لە قەرس ٢ پلەی ژێر سفر و لە ئاگری ٤ پلەی ژێر سفر.
لە شاری قەرس ١ سانتیمەتر و ئەرزەڕۆم ٢ سانتیمەتر و لە ئەردەخانیش ٢٠ سانتیمەتر بڕی بەفربارین دەبێت.