Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
پێشانگای فۆتۆگرافی "خوێنڕشتن له عێراق رابگرن" له شاری ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
پێشانگاكه له‌لایه وه‌قفی یارمه‌تیی مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ İHH و یه‌كێتیی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقه‌وه له وێستگه‌ی میترۆی مه‌یدانی ته‌قسیم شاری ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر فۆتۆ خراونه‌ته‌ڕوو كه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌دوای داگیركردنی عێراقه‌وه تا ئێستا له‌و وڵاته نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌م بانگه‌وازه بۆ راگرتنی خوێن رشتن له عێراق، به زمانه‌كانی توركی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی خراوه‌ته‌ڕوو و تا 28ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.