ئەرزینجان
شارەوانیی ئارزینجان ھەڵدەستێ بەدامەزراندنی تیمێک بەناوی "تیمی گرتنەوەی قوربانی"، ئەویش بۆ گرتنەوەی ئەو ئاژەڵانەی لەکاتی ئامادەکردنیان بۆ سەربڕین ڕادەکەن.
بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و سەربرینی ئاژەڵ بۆ قوربانی، راھێنانی تیمی گرتنەوەی ئاژەڵی قوربانی کە لە ٨ کەس پێکھاتووە لەلایەن کەسانی شارەزاوە، دەستی پێکردووە و فێری چۆنیەتیی گرتنەوەی ئەو ئاژەڵانە دەکرێن کە لەکاتی سەربڕینیاندا ھەڵدێن، ڕاھێنانەکەش بریتیە لەخۆھەڵدان و ڕاکردن و بازدان بە شوێنە سەختەکاندا.
ئەرتوڕوڵ سەرپەشتیاری تیمەکە گوتی: وەک ھەموو ساڵێک ئەمساڵیش ھەڵدەستین بە ڕاھێنانەکانمان بۆ ڕیگرتن لە ھەڵاتنی ئەو ئاژەڵە قوربانیانەی کەلەکاتی ئامادەکردنیاندا بۆ سەربڕین ھەڵدێن.
ھاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی پەیوەندیکردن بەژمارە ١٥٣ەوە داوای یارمەتی لە تیمی گرتنەوەی ئاژەڵی قوربانی بکەن.