پەرلەمانی تورکیا - TBMM
پەرلەمانی تورکیا مۆڵەتی ساڵێکی تری بۆ حکومەت درێژ کردەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە "تیرۆر" لە سنوری خاکی ھەرێمی کوردستانی عیراق.
ھەریەک لە پارتی ئاکەپە و مەھەپە و جەھەپە بە بەڵێ دەنگیان بە پێشنیازی درێژکردنەوەی مۆڵەتدان بە لەشکرکێشیی سەربازی دا، بەڵام پارتی بەدەپە بە نەخێر دەنگی دا.
کات و چۆنیەتیی بەکارھێنانی مۆڵەتەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەپێی یاسا دیاری دەکرێت کە چۆن و بەچ شێوەیەک ھێزەکانی سوپا سنور دەبڕن بۆ بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" لە کات و شوێنی جیاجیا لە خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانی پەکەکە.
ئامانجی درێژکردنەوەی مۆڵەتی سەربازی لەلایەن حکومەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق، کۆتاھێنان و بڵاوەپێکردنی ھێزەکان و مۆڵگەکانی پەکەکەیە لەو ناوچەیە، مۆڵەتەکە لە١٧/١٠/٢٠١٣ەوە دەست پێدەکا.