Barış Yalçınkaya
26 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2021
ئەرزینجان - AA
لە شارۆچکەی ئۆتڵوکبەلی سەربە پارێزگای ئەرزینجان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پله لەسەر پێوەری رێختەر روویدا.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٠:٣٧ی ئەمڕۆ بەگوڕی ٤،٢ پله ئۆتڵوکبەلی هەژاندووە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧،٣٤ کیلۆمەتر روویداوە.
پارێزگاری ئەرزینجان، مەهمەت ماکاس لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە دوا بە دوای روودانی بوومەلەرزەکە، تیمەکانی جەندرمە و ئافاد بە دواداچوونیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە.
مەهمەت ماکاس ئاماژەی بە بەردەوامی کاری تیمەکان کرد و گوتی: ''بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو بوومەلەرزەیەی لە شارۆچکەی ئۆتڵوکبەلی روویداوە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی نەکەوتووەتەوە، لەئێستادا هیچ رەوشێکی نەرێنیی روینەداوە و پێمان رانەگەیەندراوە. تیمەکانی ئافادمان رەوانەی ناوچەکە کردووە، کاری پێویست دەکەن''.