Mümin Altaş
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، سەردار کاراگۆز، گوتی، "وەکو ئاژانسی ئانادۆڵو، لە قۆناغی نوێدا ناوەڕۆکێکی نوێ لە دژی ئیسلامۆفۆبیا بەرھەمدەھێنین. لە قۆناغی نوێدا، بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانادۆڵو، بەھێز دەبێت و لەوە گرنگتر، بابەتی سەرەكيمان دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا".
سەردار کاراگۆز لە میانی بەشداریکردنی لە یەکەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی میدیا و ئیسلامۆفۆبیا کە لە ھۆڵی کۆنفرانسی ATO Congresium بەڕێوەچوو، گۆتارێکی پێشکەشکرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژئاوادا بابەتی ئیسلامۆفۆبیا، دوو کەشی جیاواز پێکدەھێنێت، یەکەمیان کاردانەوەیەکی بینراوی لەسەر رۆژئاوا پێشکەشکردووە.
سەردار کاراگۆز راشیگەیاند، پابەندبوونی کەسێکی رۆژئاوایی بە ئيسلامۆفۆبيا زیاتر بووە لەگەڵ بەراوردكردنى خۆيان بە موسڵمانان، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ئیسلامفۆبیا بابەتێک بێت وازى لێنەهێندرێت بۆ سەپاندنی دەسەڵات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو جەختی لەوە کردەوە کە دووەمینیان ئەوەیە کە ئیسلامۆفۆبیا رێگەخۆشکەرە بۆ سیاسەتەکانی داگیرکاریی رۆژئاوا و گوتی: "دەڵێن تەماشاکەن، ئێمە شارستانییەت دەگەێنینە ئەم مرۆڤانە، ئەمانیش ئێمە سەردەبڕن، دەبێت ئەمانە خۆماڵی بکرێن، لەبەر ئەمە ئێمە سیاسەتی ئەمنی بەکاردەھێنین، داگیریان دەکەین، بۆردومانیان دەکەین، لەناویان دەبەین. لە پشت ھەموو سیاسەتەکانی داگیرکاری زەمینەیەک ھەیە کە مێدیاکانی رۆژئاوا لەسەر ھەڵوێستی ئیسلامۆفۆبیا درووستیان کردووە".
سەردار کاراگۆز ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنان گەورەترین قوربانی ئیسلامۆفۆبیان لە رۆژئاوا و لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان و ئەوەش بەھۆی هێماى سەرپۆشكردنەوەيە. و گوتی، "ئەم كارە نەرێنييانە لە رێگەی ژنانەوە ئەنجامدەدرێن.
سەردار کاراگۆز راشیگەیاند کە جوڵانەوەکانی فێمینێست هيچ كات نەيانتوانيوە هاوكارى ژنانى مافخوراو بكەن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی:"وەکو ئاژانسی ئانادۆڵو، لە قۆناغی نوێدا، ناوەڕۆکێکی نوێ لە دژی ئیسلامۆفۆبیا بەرھەمدەھێنین. نەک تەنھا بۆ ئابوندارەکانی تورکیامان. لە قۆناغی نوێدا، بەشی نێودەولەتی ئاژانسی ئانادۆڵو، بەھێز دەبێت و لەوە گرنگتر، بابەتی سەرەكيمان دەبێت بە بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا. تیمێکی تایبەت بۆ ئەم بابەتە بەکاردەھێنین. نەک تەنھا لە تورکیا بەڵکو لە ھەر شوێنێکی جیھان. نەک تەنھا لە موسڵمانان بەڵکو خاوەنی بیروباوەرە جیاوازەکان شوێنیان دەبێت لە تیمی ئیسلامۆفۆبیا".