Murat Özgür Güvendik
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆكى ئاژانسى فەرميى هەواڵى ئازەربايجان (AZERTAC) ئاسڵان ئاسڵانۆڤ، بە هۆى بڵاوكردنەوەى هەواڵى ئازادكردنى شارى جيبرائيل لە داگيركاریی ئەرمينيا، نامەيەكى سوپاسگوزارى ئاراستەى سەرۆكی ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرى گشتيى ئاژانسى ئانادۆڵو، شەنۆل كازانجى كرد.
ئاسڵان ئاسڵانۆڤ لە نامەكەيدا شانازى خۆى بە خوێندنەوەى هەواڵى ئازادكردنى شارى لە دايكبوون و گەورەبوونى، شارى جيبرائيل لە داگيركاریی ئەرمينيا، لە ئاژانسى ئانادۆڵو-ى برا و دۆست دەربڕى و بەو بۆنەيەوە سوپاسى خۆى راگەياند.
ئاسڵانۆڤ ئاماژەى بەوەشكردووه، ئاژانسى ئانادۆڵو، هەمووكات هاوڕێ، برا و پاڵپشتييان بووە و رایگهیاندووه "خواى گەورە ئێوە و سەرجەم كارمەندانى ئاژانسى ئانادۆڵو بپارێزێت".