Yusuf Hatip
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
برۆکسل - AA
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان داوا لە حکوومەتی میسر دەکات کارمەندە قۆڵبەستكراوەكانى ئاژانسی ئانادۆڵو ئازاد بکات.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان لەبارەی ھەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاھیرە لەلایەن پۆلیسی میسرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە میسر زۆر لەمێژە گوشاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەکاردەھێنێ و میدیا بێ دەنگ دەکات.
فیدراسيۆنەكە، داواى لە حكوومەتى ميسر كرد كارمەندانى ئاژانسى ئانادۆڵو ئازاد بكات و فشارى سەر رۆژنامەنووسانى وڵاتەكە كەم بكاتەوە.
سكرتێرى گشتيى فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان، دەربارەى ئەو باسە گوتى: "نابێت رۆژنامەنووسان زەرەرمەندى كێشمەكێشى سياسەتى نێوان دەوڵەتان بن. رێگەيەكى ئاسانە بە بيانوى بڵاوكردنەوەى "هەواڵى درۆ" دەنگەكانى رەخنەگرتن بێدەنگ بكرێن. داوا لە حكومەتى ميسر دەكەين سەرجەم رۆژنامەنووسە دەستگيركراوەكان ئازادبكەن".
- هەڵكوتانە سەر نووسينگەى ئاژانسى ئانادۆڵو لە قاهيرە
پۆليسى ميسر هەڵيكوتايە سەر نووسينگەى ئاژانسى ئانادۆڵو لە قاهيرە، و چوار كارمەندی ئاژانسەکەیان دەستگیرکرد كە يەكێكيان توركە و بۆ شوێنێكى نادياريان بردن.
تیمەکانی پۆلیسی میسر رۆژی رابردوو ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاهیرە و کامێراکانی چاودێرییان داخست و هێڵی ئینتەرنێتی نووسینگەکەیان بچڕاند.
ئەو تيمانەى كە پشكنينيان ئەنجامداوە، رەتيانكردۆتەوە هۆكارى هەڵكوتانەسەرەكە بۆ پارێزەرى ئاژانسى ئانادۆڵو روونبكەنەوە.