جيهان

لووتکەی بەرلین لە بارەی لیبیا

- ئامانج لە كۆنفرانسەكە كۆتايىهێنان بە پێكدادانەكان، بنياتنانى كەشێكى متمانەپێكراو لەنێوان لايەنەكان، رێككەوتنێكى ئاشتيى جێگير كە لەسەر بنەماى يەكپارچەيى خاكى ليبيايە.

Cüneyt Karadağ  | 19.01.2020 - نوێکردنەوە : 19.01.2020
لووتکەی بەرلین لە بارەی لیبیا

Berlin

بەرلين - AA

بە مەبەستى دەستپێكردنى پرۆسەى سياسى و راگەياندنى ئاگربەستێكى جێگير لە ليبيا، كۆنفرانسى نێودەوڵەتيى بەرلين دەستى پێكرد.

ئەو كۆنفرانسەى كە بەسەرپەرشتى راوێژكارى ئەڵمانيا، ئەنگيلا مێركڵ وەك پاڵپشتييەك بۆ هەوڵەكانى نەتەوە يەكگرتووەكان مێوانداريى كرد، ئامانج لێى كۆتايى هێنان بە پێكدادانەكان، بنياتنانى كەشێكى متمانەپێكراو لەنێوان لايەنەكان، رێككەوتنێكى ئاشتيى جێگير كە لەسەر بنەماى يەكپارچەيى خاكى ليبيايە.

هەريەك لە سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمیر پوتين، و سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا، بۆریس جۆنسن و سەرۆكى فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەركۆمارى ميسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا و سەرۆكوەزيرانى ئيتاليا و سەركۆمارى كۆمارى كۆنگۆ و سەركۆمارى جەزائير و نێردەى تايبەتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ ليبيا لەگەڵ نوێنەرانى هەريەك لە يەكێتى ئەفريقا و كۆمكارى عەرەبى بەشداربوون.

هەروەها لە چينەوە بەڕێوەبەرى نووسينگەى كاروبارى دەرەوەى پارتى كۆمۆنيستى چين و وەزيرى دەرەوەى ئيمارات بەشداربوون.

سەرۆكوەزيرانى حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبیا، فائيز سەراج و سەركردەى هێزە چەكدارە ناياساييەكان، خەليفە حەفتەر-يش بۆ بەشداريكردن لە كۆنفرانسەكە لە بەرلينن.

- سەراج و حەفتەر لە دوو هۆڵى جياوازەوە دادەنیشن

سەراج و حەفتەر لە دەستپێكى كۆنفرانسەكە دانانيشن و دەبردرێنە دوو هۆڵى جياواز و گوێيان لێدەگرن.

حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبيا لەلايەن هەريەك لە توركيا، ئيتاليا و جەزائير پاڵپشتى دەكرێت و هەريەك لە فەڕەنسا، ئيمارات و ميسر پشتگيرى حەفتەر دەكەن.

شايەنى باسە رووسياش كاريگەرى زۆرى هەيە لە سەر حەفتەر.

- داواكارى لايەنەكان

داواكارييەكانى بەرەى حكوومەتى ويفاقى نيشتمانى ليبيا بريتييە لە؛ ناساندنى حكوومەتى رەواى ليبيا، پێنەدانى سەرچاوە سروشتييەكانى ليبيا بە وڵاتانى بێگانە، كشانەوەى هێزەكانى حەفتەر لەو شوێنانەى كە لە ئەنجامى شەر دەستى بەسەرداگرتوون.

بەرەى حەفتەريش داواى بەشداريكردن دەكەن لە بانكى ناوەندى ليبى، لە كاتى ئاگربەستدا چەكداماڵ كردنى چەکدارانی حكوومەتى ويفاق و لە كاتى گەيشتن بە پرۆسەى سياسى ئەو خاكانەى كە كەتۆتە ژێردەستيان وەكو پێگەيەكى سياسى هەژماربكرێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın