19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
بەرلین - AA
کۆنفرانسی پەیوەندیدار بە لیبیا کە بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سیاسی و دەستەبەرکردنی ئاگربەست رێکخرابوو، کۆتاییھات.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکل لەبارەی کۆنفرانسەکەی بەرلین تایبەت بە پرسی لیبیا رایگەیاند: "لەسەر پلانێکی گشتگیر رێککەوتین".
راوێژکاری ئەڵمانیا، مێرکڵ گوتی: "کۆنفرانسی پەیوەندیدار بە لیبیا، ھاوکاری ھەوڵەکانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە لیبیا کرد".
ھەروەھا ئەنگیلا مێرکل لەبارەی کۆنفرانسەکەی بەرلین تایبەت بە پرسی لیبیا گوتیشی: "کۆنفرانسی پەیوەندیدار بە لیبیا، ھاوکاری ھەوڵەکانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە لیبیا کرد".
لە میانی کۆنفرانسەکەدا راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشیدا: "ناو پێشکەش کراوە بۆ پێکھێنانی کۆمیتەی سەربازیی (٥+٥) بۆ تاتوێکردنی ئاگربەست لە لیبیا".
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیو گوتێریس گوتی: " گەیشتینە ئەو ئاستەی کە لە رۆژانی داھاتوودا لیژنەی سەربازیی لە جنێڤ کۆببنەوە".
ئەنتۆنیۆ گوتێریس گوتيشی: "سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە بەلێنیان داوە پشتگیری ئاگربەستەکە بکەن".
See AA Canlı's other Tweets