ئەنگیلا مێرکل: "لەسەر پلانێکی گشتگیر رێککەوتین"
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ لەبارەی کۆنفرانسەکەی بەرلین تایبەت بە پرسی لیبیا رایگەیاند: "لەسەر پلانێکی گشتگیر رێککەوتین".
Berlin
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ لەبارەی کۆنفرانسەکەی بەرلین تایبەت بە پرسی لیبیا رایگەیاند: "لەسەر پلانێکی گشتگیر رێککەوتین".
لە دوای کۆتایھاتنی کۆنفرانسی لیبیا کە بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سیاسی و دەستەبەرکردنی ئاگربەست رێکخرابوو، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
مێرکڵ گوتی: "کۆنفرانسی پەیوەندیدار بە لیبیا، ھاوکاری ھەوڵەکانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە لیبیا کرد".
راوێژکاری ئەڵمانیا گوتیشی: "ناو پێشکەش کراوە بۆ پێکھێنانی کۆمیتەی سەربازیی (٥+٥) بۆ تاتوێکردنی ئاگربەست لە لیبیا".
مێرکل ئاماژەی بەوەدا کە دیدار و کۆبوونەوەی زۆر جیددی و چڕ لە بەرلین ئەنجامدراوە و ھەوڵیانداوە زەمینەیەکی ئەرێنی بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی لیبیا دروست بکەن.
مێرکل جەختیشی لەوە کردەوە کە ھیچ چانسێک بۆ چارەسەریی سەربازیی بوونی نییە و بەڵکو بە پێچەوانەوە چارەسەریی سەربازیی ئازاری خەڵک زیاتر دەکات.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکل ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوان رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئەم دەقەی ئەمڕۆ واژوو کراوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسند بکرێ و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە فەرمی بکرێ.
بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سیاسیی و دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە لیبیا، راوێژکاری ئەڵمانیا بانگھێشتی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی کردبوو.