Rewa Mahmut Hasan
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە راوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ کە ئێستا بەسەردانێکی رەسمی لە تورکیایە .
چاوپێککەوتنەکە لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو ،سەعاتێکی خایاند .
سایتی رەسمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وێنەی چاوپێککەوتنەکەی بڵاو کردۆتەوەو بەو پێیەش ئەردۆغان بە ئەڵمانی بەخێرهاتنی مێرکڵ دەکات .
لەناو کۆبوونەوەکدا ، دەرکەوتووە کە مێرکڵ سەیری وێنەی تایبەت بە لوتکەی جی ٢٠ دەکات کە لە ئەنتاڵیا بەرێوەچوو ، هاوکات پرسیار لە ئەردۆغان دەکات کە ئایا خۆشحاڵ بوون بە ئەنجامەکەی ، ؟ ئەردۆغانیش دەڵێت ، بەڵێ زۆر خۆشحاڵ بووین .