Sangar Hamad Azeez
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داودئۆغڵو: "كه‌س ناتوانێت چاو له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا له سووریا بپۆشێت و بڵێت هه‌رچۆنێك بێت توركیا په‌نابه‌ره سووریه‌كان وه‌رده‌گرێت. كه‌سیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له توركیا نه‌كات به ته‌نها بابه‌تی په‌نابه‌ران له ئه‌ستۆ بگرێت و بڵێت هه‌رچۆنێك بێت توركیا په‌نابه‌ره سووریه‌كان وه‌رده‌گرێت و هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بە هاوبەشی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "كه‌س ناتوانێت چاو له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا له سووریا بپۆشێت و بڵێت هه‌رچۆنێك بێت توركیا په‌نابه‌ره سووریه‌كان وه‌رده‌گرێت. كه‌سیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له توركیا نه‌كات به ته‌نها بابه‌تی په‌نابه‌ران له ئه‌ستۆ بگرێت و بڵێت هه‌رچۆنێك بێت توركیا په‌نابه‌ره سووریه‌كان وه‌رده‌گرێت و هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا تیشکی خستە سەر گەورەیی تاوانی ئەو کەسانەی کاری قاچاغچیەتی دەکەن و گوتی: "ئەوانەی قاچاغچیەتی بە مرۆڤەکان دەکەن جا بەهەر شێوەیەک بێت، ئێمە بە تاوانێکی مرۆیی هەژماری دەکەین و وەک تیرۆر سەیریان دەکەین. ئەو کارە یاریکردنە بە ئومێدی کەسانێکی بێ گوناح و بێ ئاگا. ئەو کارە یەکێکە لە تاوانە هەرە گەورەکان. ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لە کەناراوەکانی ئەدرەمیت تراژیدیایەکی دیکەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران روویدا".
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ ئەنجام دەدرێت، لە کۆبوونەوەکە باس لەو لێشاوەی پەنابەرانی سووریا دەکرێت بۆ تورکیا و ئەڵمانیا. داوا لە ناتۆ دەکەین چاودێری سنوورەکان و دەریای ئیجە بکات و تەواوی هەوڵی خۆی بدات لە بابەتی کۆچبەران".
لە بارەی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌و بینایەی كه بانگه‌شه ده‌كرا برینداری تێدابێت داودئۆغڵو گوتی: "له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كانی دوێنێوه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. پێویسته پشت به هیچ هه‌واڵێك نه‌به‌سترێت كه پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ پارێزگاری شرنەخ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. با ته‌نها پشت به‌وه دەبه‌سترێت. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن لهبینایهكدا ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه و ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدراوه كه بۆته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كیان. شتێكی له‌و جۆره له‌ئارادا نییه و بوونی برینداریش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە تورکیا مافی خۆیەتی ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە ئەنجام بدات و گوتی: "دەبێت بزانن کە تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپا دیموکڕاسییەکی ستاندارتی هەیە، بەگوێرەی ستاندارتەکانی ئەورووپا چ پێویستە بەرامبەر بە تیرۆر بکرێت ئێمەش هەمان ئەو کارە دەکەین. گوێ لەو رەخنانە دەگرین کە لێمان دەکرێت. بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە پاراستنی ناموس، گیان، ئازادی و مافەکانی مرۆڤە. ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە جزیرە و سلۆپی بەڕێوەدەچن. بریتییە لە چالاکییەکی وڵات لەو شوێنانەی کە تیرۆریستان دزەیان کردووە بۆی. لە هیچ وڵاتێکی دیموکڕاسی سەر ئەم زەمینە ئەندامانی گرووپێکی چەکداری نێو وڵاتەکەی بە کەسانی بێ‌تاوان هەژمار ناکات. هێز لە دیموکڕاسی تەنیا و تەنیا بەواتای ئەوە دێت ئەو مافانە بداتە هاووڵاتیان کە خاوەنین".
ناوبراو گوتی "پاراستنی گیانی هاووڵاتیانم، لەپێش مەوداکانی ئازادی تیرۆریستەکانەوەیە، ئەمە هەرچۆنێک بۆ فەڕەنسا راستبێت، بۆ تورکیاش بەو چەشنەیە. هەروەک چۆن فەڕەنسا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتنیانی پاریس، دژ بە تیرۆریستان رێوشوێنی ئەمنی گرتبێتە بەر، ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان لە سوور و سلۆپی و جزیرە کە کراونەتە کۆگایەکی چەک، رێوشوێن دەگرینە بەر. ئەمانە هیچ پێشێلکارییەک نییە بەرامبەر دیموکراسی و ئازادییە مەدەنییەکان".