Hemın Othman Mohammed
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، له رێوڕه‌سمێكی فه‌ڕمیدا پیشوازی له راویژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ كرد كه به سه‌ردانێكی فه‌ڕمی له توركیایه.
رێوڕه‌سمه‌كه كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا مارشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات لێدرا، پاشان مێركڵ به زمانی توركی سڵاوی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی داودئۆغڵو و مێركڵ شاندی خۆیان به یه‌كتر ناساند، به‌ره‌و كۆشك به‌ڕێكه‌وتن.
دواتر داودئۆغڵو و مێركڵ چوونه باڵكۆنی كۆشكه‌كه و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌ماشای ئه‌نقه‌ره‌یان كرد و داودئۆغڵو باسی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی بۆ مێركڵ كرد و مەزاری ئاتاتورک و هه‌ندێ بینای شاره‌كه‌ی نیشاندا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری مێركڵدا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره، داودئۆغڵو گوتی: "شاره‌كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه".