سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "نامانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له عێراق تێیكه‌وتین له سووریا بكه‌وینه‌وه ناوی. له‌گه‌ڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ی 1ی ئاداردا بووم، ئه‌وانه‌ی دژی بوون به روونی ئاشكرایان نه‌كرد. ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی 1ی ئادار له یه‌كه‌م ساتدا په‌سه‌ند بكرایه و توركیا له عێراقدا بووایه، بارودۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو. پاشان من هاتمه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بوومه سه‌رۆك وه‌زیران، دووباره داواكرایهوه و مۆڵه‌ته‌كه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرا، به‌ڵام له‌و كاته‌دا برایانی كوردمان له باكووری عێراق نه‌یانویست ئێمه بچینه ئه‌وێ. ئێمه‌ش ناچینه شوێنێك كه نه‌یانه‌وێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پیشوازی كردن له‌و په‌یامانه‌ی له گه‌شته‌كه‌یدا له ئه‌فریقای باشوور سه‌باره‌ت به سووریا ئاراسته‌ی كردن؟ هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامانه چی بوون كه له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه بڵاوكراونه‌ته‌وه؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "كه‌س ناڵێت راست نییه. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ده‌ڵێن راست ده‌كه‌یت. به‌ڵام گرنگ نییه تۆ ته‌نیا ره‌وایه‌تی بده‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه ماف بده‌یت و ئه‌وه‌ی پێویسته جێبه‌جێی بكه‌یت. له سووریا خه‌ڵكی به‌بێ به‌زه‌ییانه ده‌كوژرێن. 400 هه‌زار كه‌س كوژراون، مێژوو له‌ناوبراوه، ئه‌وانه‌ی كوژراون موسوڵمانن، ئه‌وه‌ی له‌ناوده‌برێت مێژووی ئیسلامه. له كاتێكدا ئه‌وه كرده بێ به‌زه‌ییانه ئه‌نجام ده‌درێن، گونجاو نییه وه‌لا بنرێن. سه‌ر له هه‌ڵوێستی ئێران ده‌رناكه‌م. كاتێک شتێك ده‌ڵێین نیگه‌ران ده‌بن. بۆچی سووریا بكه‌ینه قوربانی جه‌نگی مه‌زهه‌بی. به‌هۆی ئه‌و رووداوه ئازار به‌خشانه‌وه ئێمه ده‌رده‌دارین. ئه‌ورووپا ده‌رده‌دار نییه و به هه‌ندی وه‌رناگرن".
له نێو ئه‌و چه‌كانه‌ی له باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌دا دهدۆزرێنهوهی چه‌كی ئه‌مریكی هه‌یه؟ به‌ڵی. چه‌كی رووسی هه‌یه؟ به‌ڵی. چه‌كی ئه‌ورووپی هه‌یه؟ به‌ڵی. كه‌وایه ئه‌و چه‌كانه له‌كوێوه دێن؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "پێمان وتن مه‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ یان ده‌نێرن (په‌یه‌ده) به‌شێكی ده‌چێت بۆ داعش، له ئێستادا مۆدێرنترین چه‌ك له ده‌ستی داعشدایه. ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ده‌ستی په‌یه‌ده و داعشدایه ئێمه به ئه‌سته‌م ده‌ستمان ده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌ی به دۆستیان ده‌زانین كاری پێویست ناكه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا له سووریادا بارودۆخێكی جددی دروست ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر روو بدات، توركیا ده‌توانێ چی بكات؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رته‌سك ده‌كه‌ین و له‌وێدا بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. نامانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له عێراق تێیكه‌وتین له سووریا بكه‌وینه‌وه ناوی. له‌گه‌ڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ی 1ی ئاداردا بووم، ئه‌وانه‌ی دژی بوون به روونی ئاشكرایان نه‌كرد. هه‌ندێ كه‌سیش بازیاندایه شوێنه نهێنیه‌كانه‌وه. به‌دوایاندا بگه‌ڕێن ده‌یاندۆزنه‌وه كه ئه‌وانه كێن. ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی 1ی ئادار له یه‌كه‌م ساتدا په‌سه‌ند بكرایه و توركیا له عێراقدا بووایه، بارودۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م ساتدا جێبه‌جێ بكرایه، ئه‌وا توركیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌بوو. ئه‌وكاته بوش (سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵمدا داوایه‌كی لێكردم. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه رووبه‌ڕووی هه‌ڵه‌ی براكانمان بووینه‌وه. پاشان من هاتمه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بوومه سه‌رۆكوه‌زیران، دووباره داواكرایهوه و مۆڵه‌ته‌كه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرا، به‌ڵام له‌و كاته‌دا برایانی كوردمان له باكووری عێراق نه‌یانویست ئێمه بچینه ئه‌وێ. ئێمه‌ش ناچینه شوێنێك كه خواستی له‌سه‌ر نه‌بێت. زۆر گرنگه ئاسۆ ببینیت. له ئێستادا ئه‌م دۆخه تا ئاستێك ده‌ڕوات. له پاش ئه‌وه به‌و شێوه‌یه نابێت. ناچارین وه‌ك توركیا ههستیارییهكانمان بپارێزین. ئه‌م كایه‌ی ئاسمانییه ته‌نیا هی توركیا نییه. له هه‌مان كاتدا هی ناتۆیه. ئه‌وانیش هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن. ئه‌وه‌شی روو ده‌دات له هه‌مان كاتدا تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌مووان". ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له بوونی رووسیا گرت له سووریا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌ئێستادا رژێم رێگای به‌شێكی حه‌له‌بی داخستووه و ناتوانرێت له باشووره‌وه بۆ باكوور هاتووچۆ بكرێت. توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه په‌نایان بۆ ده‌رگای ئێمه هێنابێت، شوێنێكیان نه‌بێت بۆی بچن، وه‌ریانده‌گرین. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه كه رووسیا ده‌ڵێت هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له سووریا، ئه‌وا پێویسته له رووسیا بپرسین، ئایا تۆ چ كارێكت هه‌یه له سووریا؟ له‌ئێستادا وه‌ك داگیركهرێكیت. تۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت كه تیرۆری ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامده‌دات. له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت كه 400 هه‌زار كه‌سی كوشتووه و به‌رده‌وامه له كوشتنی سڤیله‌كان. سه‌ربازی توركیا هه‌تا ئێستا كاری له‌وجۆره‌ی ئه‌نجامنه‌داوه. ئێمه ناچارین هه‌میشه له ئاماده‌باشیدابین بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆمان. ئێمه له سووریا هاونه‌ته‌وه‌مان هه‌یه. ئه‌ی رووسیا، تۆ له‌گه‌ڵ سووریا سنوورت هه‌یه؟ هاونهتهوهت هه‌یه؟ ده‌ڵێت سووریا بانگهێشتی كردووم. چاوه‌ڕوانین ساتێك زووتر كار به بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت. پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت و چه‌ك دابنرێت. پێویسته كۆچبه‌ران بپارێزرێن".
news_share_descriptionsubscription_contact

