Tolga Akbaba
06 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2026
گوتەبێژی سوپای ئێران، عەمید محەمەد ئەکرەمینیا ئاماژەی بەوە کرد لە ئەگەری هێرشی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، هێزەکانیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ سنوورێکی جوگرافی هێرش دەکەنە سەر ئامانجە ماددی و مەعنەوییەکانی ئەمریکا.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیمچەفەڕمی ئێران defapress، کە بە نزیک لە سوپای پاسداران ناسراوە، ئەکرەمینیا هۆشداری دایە ئەمریکا.
ئەکرەمینیا بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە جیا لە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە دەرەوەی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیاش بنکەی هەیە و هێزی لەو بنکانەدا جێگیر کردووە و، گوتی: "هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی هێرشدا بەبێ دانانی هیچ سنوورێکی جوگرافی هێرش دەکەنە سەر تەواوی ئامانجە ماددی و مەعنەوییەکانی ئەمریکا".
هەروەها ئەکرەمینیا پەیامی ئەوەی دووپاتکردەوە کە کردنەوەی گەرووی هورمز تەنیا دوای پەسەندکردنی ئەو مەرجانە دەکرێت کە ئێران پێشنیاری کردوون.