Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەندی کۆنگرە لە ئیستانبوڵ لە 'مەراسیمی کۆتاییهاتنی هەفتەی تازەبوونەوەی تورکیا' و 'مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باشکردنی گەردوونی و پاڵەوانێتییەکانی تازەبوونەوەی تورکیا' بەشداری کرد.
ئەردۆغان لە گوتەیەکدا رایگەیاند: "تورکیا لەساڵی ٢٠١٢دا لە پلەی ٧٤میندا بوو لە تازەبوونەوەی گەردوونیدا لەسەر ئاستی جیهان. ئەمساڵ لە پلای ٥٨دایە. ئەمە بەو مانایە دێت کە وڵاتەکەمان لە قۆناغی پەڕینەوە لە تیشک خستنەسەر بەرهەمی بەسوودەوە بۆ قۆناغی بەرهەمهێنانی نوێبوونەوە، هەنگاو دەنێت. بەڵام هێشتا زۆرمان ماوە بیبڕین. بەتایبەت لە بواری پەروەردە و فێرکردن‌دا کەموکوڕی زۆر جددیمان هەیە".
"رووسیا و عێراق تەنها سەرچاوەمان نین"
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد تورکیا وڵاتێک نییە کە خاوەنی سەرچاوەی سرووشتی وزە بێت و گوتی: "توركیا وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه به سه‌رچاوه‌ی وزهوە. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و رووه‌وه په‌یوه‌ستین به ده‌ره‌وه. له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌ره‌تا بابه‌تی گازی سرووشتی به‌بیری هه‌موواندا هێنا. له‌به‌رچی؟ چونكه بۆ گه‌رمكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز گازی سرووشتی به‌كار ده‌هێنین. لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی جه‌خت له‌و بابه‌ته بكه‌مه‌وه. به‌ڵێ رێژه‌ی سه‌دا 95 و نیوی نه‌وت و سه‌دا 98 و نیوی گازی سرووشتی له ده‌ره‌وه، هاورده ده‌كه‌ین. گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتیمان رووسیایه و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاویشمان عێراقه به‌ڵام هیچ كام له‌و دوو وڵاته ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئێمه نین".
دواتر ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه بزانێت، كه ئێمه ده‌وڵه‌تی هۆزێك نین. ئێمه پێشتر ئه‌وانه‌مان ئاگەدار كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر سنوور و مافی سه‌روه‌ری ئێمه‌وه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. نه‌ك یه‌ك، دوو و سێ جار، به‌ڵكو به به‌رده‌وامی ئه‌و ئاگەداركردنهوانه هەبووە و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێ كه‌وته‌وه".
"ئێمە کۆتاییمان بە پرۆژەی تورکش ستریم هێنا"
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد "هێشتا هیچ ئاماژەیەک بوونی نییە کەکێشەکانی نێوان ئێمە و رووسیا لە گازی سرووشتی و وێستگەی وزەی ناوەکی ئاککویو رەنگ بداتەوە" و دواتر گوتی:
"لە رای گشتیدا هەواڵی سەبارەت بە وەستێنرانی پرۆژەی تورکش ستریم لەلایەن رووسیاوە لەئارادایە. خوشک و برا بەڕێزەکانم، سەرەتا ئێوە بەو هەواڵە درۆ و هەڵانە باوەڕ مەکەن. بەڵکو بەپێچەوانەوە، پرۆژەی تورکش ستریم بەهۆی ئەوەی خواستەکانی ئێمەی پڕ نەدەکردەوە، ماوەیەکە ئێمە ئەو پرۆژەیەمان وەستاندووە. پێویستە ئێوە راستییەکەی ئەمە بزانن. هەر لەبەر ئەوەش بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەوە هیچ جۆرە دۆخێکی نەرێنی جێگەی باس نییە کە لەو رووداوانە سەرچاوەی گرتبێت. سەرەڕای ئەمەش ئێمە هەرگیز ئەو شێواز و رێگایانەی رووسیا بەمەبەستی گەورەکردنی قەیرانەکە گرتوویەتییە بەر، پەسەند ناکەین. لە ئێستادا ئێمە بەو زمانە قسە ناکەین کە ئەوان قسەی پێ دەکەن. ئێمە بەزمانی دیپلۆماسی قسە دەکەین. لەوبارەیەشەوە ئارامگرین. ئێمە نەتەوەیین، ئێمە لۆکاڵین و ئەم وڵاتە زۆر باش دەزانێت چ کاتێک، چۆن چی بڵێت".
"تورکیا وڵاتێک نییە بەم شتانە بڕووخێت"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "له كاتێكدا له هه‌موو لایه‌كه‌وه له بواری خۆراكدا سزا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پێندرا، ئێمه وه‌ك توركیا ئه‌و سزایه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرد. به‌ڵكو هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی خۆراكیمان ره‌وانه كرد. پێیان گوتین بۆچی ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش گوتمان رووسیا هاوبه‌شی ستراتیژی ئێمه‌یه، له‌به‌رئه‌وه بۆی ره‌وانه ده‌كه‌ین. ئێستا ته‌ماشاكه‌ن ده‌ڵێن 'ئێمه به‌رهه‌می جل وبه‌رگ و چنینی توركی ناكڕین'، ئێستا هه‌موو ئه‌وانه هه‌مووی شتانێكی هه‌ست و سۆزن. توركیا، وڵاتێك نییه به‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی ئێوه بڕووخێت. هه‌ر با نه‌یكڕن چی ده‌بێت؟ ده‌روازه و سه‌رچاوه‌ی دیكه ده‌دۆزرێته‌وه".
"تورکیا کەناری مەترسیداری تێپەڕاندووە"
پاشان ئەردۆغان لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو و گوتی: "تورکیا کەناری مەترسیداری تێپەڕاندووە. جیهانی ئەمڕۆ، جیهانی دوێنێ نییە، تورکیای ئەمڕۆش تورکیای دوێنێ نییە. لەو شوێنەوە کە پێی گەیشتوون تەنها دۆستەکانمان دەتوانن لەمە سوود وەرگرن. ئەوانەشی دوژمنایەتیمان دەکەن تەنها زیانمەند دەبن. ئێمە بەدڵ و رۆح و هەناومانەوە، بە خۆشەویستی یونس ئەمرەکان و حاجی بەکتاش وەلییەکان، بە دۆستایەتی و عەشقەوە لەسەر رێگەیەکین و هەنگاوی دڵنیایی دەنێین. بەڵام لەهەمان کاتدا ئێمە نەوەی ئاڵپ ئەرسلانەکان، کلچئارسڵانەکان، عوسمان غازییەکان، فاتیحەکان، یاوزەکان و غازی مستەفا کەمالەکانین. دەمەوێت ئەمەش بەو جۆرە بزانرێت".