Hemn Osman
05 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
ئادیامان
شاخی نه‌مرود، كه له لیستی میراتی جیهانی یونسكۆیه و به شوێنێك داده‌نرێت له جیهاندا كه دیمه‌نی هاڵاتن و ئاوابوونی خۆر تیایدا زۆر جوانە، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه سپی پۆشیوه، ئه‌مه‌ش بۆته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی نێوخۆی و ده‌ره‌كی.
شاخی نه‌مرود، ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی كاهتا و به‌رزییه‌كه‌ی دوو هه‌زار و 150 مه‌تره، له وه‌رزی زستاندا و له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر ره‌نگی سپی ده‌پۆشێت و دیمه‌نی قه‌شه‌نگ و ناوازه‌ی هه‌یه.
له شارخی نه‌مرود، چه‌ند په‌یكه‌رێكی لێیه كه له ساڵی 62ی پێش زایین، له‌لایه‌ن پاشای كۆماگهنه ئانتیۆخوس سیۆسهوه دروست كراوه، له ئێستادا ئه‌و په‌یكه‌رانه به به‌فر داپۆشراون و دیمه‌نێكی ناوازه‌یان هه‌یه. كه بۆته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران و فۆتۆگرافه‌ران.
گه‌شتیارێك به‌ناوی دێسیا لۆتۆ، كه له وڵاتی نه‌مساوه هاتووه به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان جار سه‌ردانی شاخی نهمرودم كردووه به‌ڵام ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه له وه‌رزی زستاندا سه‌ردانی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ داپۆشینی به به‌فر شاخه‌كه دیمه‌نی دڵڕفێنی هه‌یه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئه‌م دیمه‌نه جوانانە ببینێت".