Aziz Aslan
14 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
دیاربه‌کر- AA
ده‌روازه‌یه‌كی ١٨٠٠ ساڵه‌ی قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان دۆزرایه‌وه كه له ئێستادا كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌یه و ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی چنار له دیاربه‌كر، و له لیستی كاتی شوێنه‌واره‌كانی یونسكۆدایه.
قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان كه ده‌كه‌وێته دووریی ١٣ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه و له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمادا وه‌ک ناوچه‌ی سه‌ربازیی نیشته‌جێبوون به‌كارهێنراوه، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
پاشماوه‌كانی دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاكه (سووره‌كان) له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٦٠ دۆنم بووه، به به‌رزیی ١٢-١٥ مه‌تر و درێژییان هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تره، تاوه‌ری چاودێریی و به‌رگریی كه به‌رزییه‌كه‌ی ٢١ مه‌تره، كڵێسا، بینای به‌ڕێوه‌بردن، نشینگه، كۆگای چه‌ك، په‌رستگای ژێر زه‌وی، په‌ناگه، مه‌زاری به‌ردین و رێڕه‌وه‌كانی ئاو، سه‌رجه‌م ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ڵدانه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.

سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان، دكتۆر ئایتاچ جۆشكون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، له ساڵی ٢٠١٤دا ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و له‌ڕووی مێژووی ناوچه‌كه‌شه‌وه به زانیاریی گرنگ گه‌یشتوون.
ئایتاچ جۆشكون باسی له‌وه‌شكرد كاره‌كانیان رۆڵێكی گرنگی له گه‌شتیاریی ناوچه‌كه ده‌بێت و ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به كاركردن له سووره‌كانی قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان كردووه.
ئه‌و باسی له‌وه‌كرد قه‌ڵاكه خاوه‌نی دیوارێكه كه درێژییه‌كه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی له‌نێوان ١٢ بۆ ١٥ مه‌تر ده‌گۆڕێت و هاوكات تاوه‌ری چاودێریی و به‌رگریی له قه‌ڵاكه‌دا هه‌ن.

دكتۆر ئایتاچ جۆشكون رایگه‌یاند: "هه‌موو ساڵێک شتی نوێ له قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌مساڵ ده‌روازه‌یه‌كی قه‌ڵاكه‌مان دۆزییه‌وه كه بۆ هه‌زار و ٨٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌ڕووی ئه‌ندازیاریی به‌رگریی قه‌ڵاكه‌وه خاڵێكی گرنگمان ده‌ستنیشانكرد. قه‌ڵاكه له‌ڕووی گۆڕانی مێژووی ناوچه‌كه و گه‌شتییارییه‌وه زۆر گرنگه. ساڵی رابردوو ٤٥٠ هه‌زار سه‌ردانیكه‌ری ناوخۆ و بیانیی سه‌ردانی قه‌ڵاكه‌یان كردبوو. ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر په‌تاكه نه‌بووایه چاوه‌ڕوانی یه‌ک ملیۆن سه‌ردانیكه‌ر بووین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا ١٠٠ هه‌زار سهردانیكهرمان هه‌بوون. سه‌ره‌ڕای كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی گرنگه و ره‌نگه بگاته ٣٠٠ هه‌زار تا كۆتایی ساڵ".