Cemal Aşan,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
وان- AA
به هۆی گه‌رده‌لوول و بارینی به‌فره‌وه رێگه‌ی هاتوچۆی، ١٧٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو داخراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن شاره‌وانی وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگه‌ی هاتوچۆی، ١٣٢ گه‌ڕه‌ك له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكه‌دا به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ستیان به كاره‌كانیان له‌و رێگانه‌ی داخراون كردووه، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له باشكاله ٢١ گه‌ڕه‌ك و له چاڵدێران ٢٠ و له گورپنار ٤٩ و له مورادییه ٢١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له به‌دلیس به هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه رێگه‌ی سێ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراوه.
راگه‌یه‌نراوه كه تیمه‌كانی پاككردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی رێگاكان ده‌ستیان به كاره‌كان كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گونده‌كان.
له مووش رێگای ٢٥ گوند به هۆی به‌فر بارینه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له هه‌كاری رێگای پێنج گوند و هه‌شت كێڵگه داخراوه و تیمه‌كانی شاره‌كه له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكاندان.
نزمترین پله‌کانی گه‌رما لە ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یە:
وان و هه‌كاری یەک پله، مووش دوو و به‌دلیس سێ پله‌ی ژێر سفری سه‌دییه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌رزترین پله‌کانی گه‌رما له وان و هه‌كاری چوار، به‌دلیس پێنج و مووش شەش پله‌ی سه‌دی بێت.