Abdullah Shukur
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
غوته‌ى رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامى هێرشى ئاسمانى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ى رۆژهه‌ڵات نۆ هاووڵاتی سڤیل كوژران كه چواریان منداڵن.
رژێمى ئه‌سه‌د، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشى كردووەته سه‌ر شاره‌دێیه‌كانى عه‌ین ته‌رما، كه‌فر به‌تنه، جیسرین، سهكبا، میسرایا مه‌رج و شارۆچكه‌ى دوما.
به‌پێى زانیاری سه‌رچاوه‌كانى به‌رگرى شارستانى، له ئاکامى هێرشێكى ئاسمانى بۆ سه‌ر شاره‌دێى میسرابا چوار سڤیل كوژران كه یەکێکیان منداڵ بوو. هاوكات به‌هۆى هێرشێكى مووشه‌كى بۆ سه‌ر شاره‌دێى مه‌رج، چوارهاووڵاتی سڤیل كوژران كه سێیان منداڵن.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش، له ئاکامى تۆبارانكردنى شاره‌دێى سهكبا، هاووڵاتییەکی سڤیل گیانى له‌ده‌ستدا.
برینداره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه ره‌وانه‌ى ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ناوچه‌كه كران.