Hemn Baban
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
نیویۆرک - AA
به پێی ده‌زگای یه‌كێتیی نیشتمانیی ئه‌مریكی كه ئامانجی دابینكردنی خانووه بۆ کەسانی بێ ده‌ره‌تان، 68 له‌سه‌دی ئه‌مریكییه‌كان له‌وانه‌ی كه خانووییان نییه (376 هه‌زار كه‌س) زستانی ساڵی رابردوویان له ژێرزه‌مینه‌كاندا به‌سه‌ربردووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانی دیكه (176 هه‌زار كه‌س) زستانی ساڵی رابردوویان له شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌ربردووه دوای ئه‌وه‌ی به ناچاری په‌نایان بۆ ئه‌و شوێنانه بردووه.
زانیارییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نیۆیۆرك زۆرترینی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مریكایە كه بێ ده‌ره‌تانی بێ خانووی تیادایه، دوای ئه‌وه‌ش ویلایه‌تی نیۆجێرسی دێت له پله‌ی دووه‌مدا.
هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و دوو ویلایه‌ته‌دا، نزیكه‌ی 86 هه‌زار كه‌س هەن له 297 ژێرزه‌مین و 84 شوێنی تایبه‌ت بۆ یه‌ك رۆژ دەمێنەوە.
هاوكات له شاری شیكاگۆ نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه داوای خانوو ده‌كه‌ن و هیچ خانوو و دهرهتانێكییان نییه، به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش هه‌ڵساون به كردنه‌وه‌ی ژێرزه‌مینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بتوانن له‌و شوێنانه بمێننه‌وه.
چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك لە ویلایهتەکانی ئه‌مریكا نزمبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری له پله‌كانی گه‌رما به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 20 كه‌س، هه‌روه‌ها كاره‌با له 60 هه‌زار خانوو و شوێنی بازرگانی پچڕاوە.