Adham Kako
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له‌كاتێكدا غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی ده‌ستیان پێكردووه بووه به دوو به‌شه‌وه، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی رژێمی ئەسەد و هێزه‌كانی رووسیا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو، 17 سڤیلی دیكه کوژران.
هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی به‌بێ رەچاوکردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی 3ی ئازار به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا هێرشیان بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكرد.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه، هێزه‌كانی رژێم كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا پێشڕه‌ویان كردووه، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناحیه‌ی مهدرهیه كه دوایین ناحیه‌یه کە هەردوو به‌ری غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و گه‌یشتوون به شارۆچكه‌ی هارستا، به‌مه‌یش رژێم غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كردووه به دوو به‌شه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی، وێڕای بڕیاره‌كانی ئاگربه‌ستی رووسیا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه دهستكهوتوون، هێزه‌كانی رژێم و رووسیا، له كاته‌كانی به‌یانیه‌وه هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ناحیه‌كانی سهبقا، عەربین، دوما، جسرین، عه‌ین ته‌رما و زهمهلكه.
له‌ئاکامی ئەو هێرشانه‌دا 17 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوە، له‌وانه‌یش له زهمهلكه 3، له جسرین یه‌ك، له سهبقا سێ و له عه‌ربین نۆ كه‌س.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له بریندار له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ بنکە ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه.