Ali Mukarrem Garip
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
كه‌ركووك - AA
له ئه‌نجامی بۆسەیەکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باشووری كه‌ركووك، ١٧ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ٢٠ی دیكه‌شیان رفێنران.
بەرپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، ئه‌فراسیاو كامیل له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند "له نزیك گوندی سهعدوونییه باشووری كه‌ركووك پێكدادانی توند له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه، هاتووه‌ته ئاراوه".
ئه‌فراسیاو كامیل باسی له‌وه‌كرد كه پێكدادانه‌كه له میانی تێپه‌ڕینی کاروانێکی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ریاز روویداوه و رایگه‌یاند "چه‌كداره‌كانی داعش سوودیان له كه‌شی باراناوی وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر رێگه‌كه بۆسەیەکیان داناوه کە له ئه‌نجامدا پێكدادانێك هاتووه‌ته ئاراوه و لە ئاکامدا، ١٧ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ٢٠ی دیكه‌شیان له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه رفێنراون".
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه و رزگاركردنی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و گوتی: "هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له ناوچه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكرد. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواتر سوپای عێراقیش پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكات".