Mesut Varol,Necat Hazar,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی جه‌زمی فازلا كه له شارۆچكه‌ی ئیپهكیۆڵوی وان ده‌ژی له باخچه‌ی خانووه‌كه‌یدا، شێره بهفرینهكهیهكی دروستكردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یبینن.
دوای بارینی به‌فرێكی زۆر له شارۆچكه‌كه، جه‌زمی فازلای ته‌كنیكار كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ی به هه‌ل زانی و به‌و به‌فره‌ی له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا كۆی كردبووه‌وه شێر بهفرینهیهكی سه‌رنجڕاكێشی دروستكرد.
فازلا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا دوای دوو رۆژ كاركردن شێره بهفرینهیهكی به درێژی 10 مه‌تر دروستكرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، فازڵا باسی له‌وه كرد شێره بهفرینهكهی كه باڵ، كلك و ده‌می بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی ده‌یبینن پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر دروستیكردووه.
فازلا باسی له وه‌رزی زستان كرد له شاره‌كه‌یان كه به‌فرێكی زۆری تیادا ده‌بارێت و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه و گوتی: "منداڵانم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه. ویستم دڵخۆشیان بكه‌م. له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا كارێكمان ئه‌نجامدا كه دوو رۆژی خایاند".