Necat Hazar,Ahmet Okur,Sabri Yıldırım,Sayim Harmancı,Ulaş Güven,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
وان – AA
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی رووی له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كردووه، رێگای 109 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.

به هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای وان، رێگای هاتوچۆی 77 ناوچه داخراون، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فریش ده‌ستیان به‌كار كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.

هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای به‌دلیس، رێگای 10 گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون و تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر بێ وچان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان له به‌فر.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له مووش، رێگای 10 گوند داخراون.

له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای هه‌كاری، رێگای 10 كێڵگه و دوو گوند به هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مه‌وه داخراون و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.