Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed
21 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران سەربە پارێزگای هەولێر، به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوی سپی پۆش بووه.
دیمەنی دوای به‌فر بارین جوانییەكی تایبه‌تی به‌ناوچه‌كه به‌خشیوه و ئه‌مه‌ش وایکردووە گەشتیاران له ناوچه‌كانی دیکەوە بۆ به‌سه‌ربردنی چه‌ند كاتێكی خۆش رووی تێبکەن.
به‌هۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، ناوچه‌كه ساڵانه به‌فرێكی زۆری لێ ده‌بارێت و ئه‌مه‌ش وای كردوه ژیان له‌م ناوچه سنورییه‌دا سه‌ختر بێت له ناوچه‌كانی دیكه.
شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه شارۆچكه‌ی چۆمانە به دووریی 185 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه.
هاوکات دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له‌م ناوچهیهدایە كه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر هاتوچۆكردنی گه‌شتیاری و بازرگانی له ده‌روازه نێودەوڵەتییەکەدا.