تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٧ حاڵەتی تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٢٣ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 21.01.2021 - نوێکردنەوە : 24.01.2021
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٧ حاڵەتی تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٢٣ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٤ تووشبوو، ١٧ لە هەولێر، ٢٢ لە سلێمانی و چوار کەس لە گەرمیان بوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٥١ کەس، ٣٢١ کەس لە هەولێر، ١٧٥ کەس لە سلێمانی، ٣٤ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە دوویان لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر و کەسەکەی دیکە لە دهۆک بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ١٥ هەزار و ٨٩٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٤١٦ کەس، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٤٥٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٩٠ هەزار و ٦٢٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١١ هەزار و ٣٣٧ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرداییدا ماون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın