Hemın Othman Mohammed
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
وان - AA
دەروازەی کارابەت لە شارۆچکەی باھچەسارای وان کە دوو ھەزار و ٩٨٥ م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و، ماوەی دوو رۆژە بەھۆی بارینی بەفرەوە بەڕووی ھاتوچۆدا داخراوە، دوای ھەوڵیکی زۆری تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەفر،رێگاکە بەڕووی ھاتوچۆدا کرایەوە.
تیمەکانی ١١١مین ھۆبەی بەڕێوەبەرایەتی ١١مین ناوچەی رێگاکانی وشکانی، رێگاوبانی ناوچەکەیان لە بەفر پاککردەوە کە لە ھەندێک شوێندا سێ مەتر باریبوو.
لە دەروازەی کارابەت کە دوو ھەزار و ٩٨٥ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و، بەھۆی سەختی وەرزی زستان لەو ناوچەیەدا ناوی ھەسارەی نۆھەمینی لێنراوە، کارەکانی پاککردنەوەی رێگاوبانەکان لە رێگەی ١٧ ئامێری پاککردنەوەی رێگاوبان و تیمێکی ٣٤ کەسیەوە درێژەی ھەیە.