Mazın Asad
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لەئێستادا لە ئەلباب لە چوار لاوە گەمارۆی داعشمان داوە. بەداخەوە ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئەو بەڵێنانە ناگەیەننە سەر کە دەیدەن. بەڵێنەکان جیاوازن. بەڵام لە ئێستادا بابەتی جیا جیاھەن. ئەگەر بە ھەرشێوەیەک بێت ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان. دوای ئەوەی بڕیارمان دا پاشکەزبوونەوە لەئارادانییە".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری غینیا ئەلفا کۆندی ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوتا غینییەکەی، بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "لەئێستادا لە ئەلباب لە چوار لاوە گەمارۆی داعشمان داوە. بەداخەوە ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئەو بەڵێنانە ناگەیەننە سەر کە دەیدەن. بەڵێنەکان جیاوازن. بەڵام لە ئێستادا بابەتی جیا جیاھەن. ئەگەر بە ھەرشێوەیەک بێت ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان. دوای ئەوەی بڕیارمان دا پاشکەزبوونەوە لەئارادانییە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە سەرەتا دەیانگوت 'بەرەنگاربوونەوەمان دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوەکو کۆتایی درێژەی دەبێت'. لەگەڵ ئەوەدا ئێمەیان بە پشتگیریکردنی داعش تۆمەتبار دەکرد. ئێستا گشتیان دیار نەمان. بە پێچەوانەوە پشتیوانی رێکخراوانی تیرۆریستی یەپەگە و پەیەدە و ھەروەھا داعشیش دەکەن. ئەمە بە ئاشکرا و بەروونی دیارە. لەوبارەیەوە گشت تۆماری وێنە و گرتەڤیدیۆکان لەدەستمانە بە بەڵگەنامەوە. ھەرچۆنێک بێت ئێمە کاری خۆمان دەکەین. شەھیدمان ھەیە و ناخمان دەسووتێت، بەڵام ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە. چونکە خاڵی ناوچەی ئەمنی پاککراو لە تیرۆر جێبەجێ دەکەین".