Alper Atalay
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند ''توركیا له قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی و كۆمهڵگهییدا ده‌ژی. قه‌یرانێكی ئیداریی هه‌یه. وڵات به رژێمی تاكه كه‌س به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌برێت''.
په‌روین بوڵدان له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌رناكه‌وێت و گوتی: ''خۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندم ئه‌مڕۆ دووباره له‌گه‌ڵتانم''.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان باسی له‌وه كرد كه رۆژانی زۆر گرنگ به‌ڕێده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ''گه‌لانی رووبه‌ڕووی جه‌نگ و كاولكارییه‌كی نوێ كردووه‌ته‌وه''.
په‌روین بوڵدان باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی و شه‌رعیه‌تی نییه و خاڵییه له ویژدان و مرۆڤایه‌تی و گوتی: ''هه‌وڵده‌ده‌ن به گوتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌و هه‌وڵی داگیركارییه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئێوه به درێژایی مێژوو كردووتانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوردانه. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه هه‌وڵی داگیركردن نه‌بێت ئه‌و 'فه‌تح'ه چییه له‌سه‌ر زمانتان. بۆ كوێ، ده‌چن بۆ فه‌تحكردنی خاكی كێ؟ كێ له‌سه‌ر خاكی كێ ده‌رده‌كه‌ن؟''.
گوتیشی: ''ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا ده‌ستیپێكردووه هێرشه بۆسه‌ر ئیراده‌ی ژیانی دیموكراسی كه گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه په‌ره‌یان پێداوه، هێرشه بۆسه‌ر ئاشتی، ئومێد و ئیداره‌ی دیموكراسی. پێمان ده‌ڵێت 'سه‌ره‌ڕای ئێمه ئێوه ناتوانن ئیداره‌یه‌كی دیموكراسیی' دابمه‌زرێنن. كێشه‌یان ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردانه. هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژبه كورد و له‌سه‌ر له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته دیموكراسییه‌كانی كورد دامه‌زراوه. جارێكی دیكه هه‌مان عه‌قڵیه‌تمان له‌م دیو سنووره‌وه له كوده‌تای قهیوومدا بینیه‌وه''.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ شه‌و هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به هه‌ده‌په و چه‌ند سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ك ده‌ستگیركراون و گوتی: ''ئه‌و ده‌ستگیركردنانه هێرشه بۆسه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورد''.
په‌روین بوڵدان گوتی : ''سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كورد نییه. كوردان دوژمنی ئێمه نین. ئێمه له‌گه‌ڵ كوردان ناجه‌نگین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كورد ده‌جه‌نگن. ئامانجێكی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی گۆڕینی پێكهاته‌ی دیموگرافیای باكووری سووریایه، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی كوردان له‌سه‌ر خاكی خۆیان. كوردان هه‌رگیز ئه‌و خاكه جێناهێڵن كه سه‌دان ساڵه له‌سه‌ری ده‌ژین و راده‌ستی ئێوه‌ی ناكه‌ن''.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له هه‌مان كاتدا ره‌هه‌ندی سیاسه‌تی ناوخۆی هه‌یه و گوتی: ''توركیا له قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی و كۆمهڵگهییدا ده‌ژی. قه‌یرانێكی ئیداریی هه‌یه. وڵات به رژێمی تاكه كه‌س به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌برێت. بۆ په‌رده‌پۆشكردنی قه‌یرانی ناوخۆ جه‌نگیان به پێویست زانی. شكستیان هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار و ٢٣ی حوزه‌یراندا. ئومێد و بوێری له كۆمه‌ڵگادا زیادی كردووه به رۆشتنیان له ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه به‌دیكرا كه به هاوپه‌یمانی دیموكراسی ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێت. هۆكارێكی نهێنیی ئاكه‌په له جه‌نگی سووریادا ئه‌وه‌یه. ئامانجه‌كانیان راوه‌ستان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ناوخۆیان، هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شكشتپێهێنانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی''.
په‌روین بوڵدان هاوكات باسی له‌وه كرد كه ئاك پارتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا تا دێت ته‌نها ده‌كه‌وێت و نزیكه‌ی هه‌موو جیهان دژی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه. به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش داعش دووباره دێته‌وه ئارا و خۆی رێكده‌خاته‌وه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاتی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین یه‌كێتیی توركیایه و ئه‌وه‌ش ''هاوپه‌یمانی ئاشتی''ه و گوتی: ''بانگهێشتی هه‌مووان ده‌كه‌ین بۆ هاوپه‌یمانی ئاشتی كه داهاتووی هاوبه‌شی گه‌لانه و باوه‌ڕی به ئاشتی هه‌یه و جه‌نگ ناخوازێت. ئه‌مڕۆ له‌م هۆڵه‌دا زۆر به‌ڕێز نوێنه‌رانی پارته‌كان، دامه‌زراوه و رێكخراوه دیموكراسییه‌كان هه‌ن. لێره‌ن بۆ ده‌نگدان به ئاشتی. هاوپه‌یمانی ئاشتی له‌ژێر چه‌تری ئه‌م پهرلهمانهدایه''.
په‌روین بوڵدان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌باره‌ی داهاتووی سووریا ده‌ده‌ن گه‌لانی سووریا و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی دیموكراسی ئه‌وانن.