Safvan Allahverdi,Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند كه گوته‌بێژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه پێرێ ئه‌نجامدرا له نزیك شاری جه‌رابلوس باکووری سووریا كوژراوه.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكیدا بۆ میدیای ئه‌مریكا، روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی كوژرانی ئەبو حەسەن موهاجیر.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه كرد ئەبو حەسەن موهاجیر كه به جێنشینی سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌بو بەکر به‌غدادی ناسراوه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له نزیك شاری جه‌رابلوس باکووری سووریا كوژراوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له لایه‌ن سه‌ربازانی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدراوه.
له كاتێكدا به‌رپرسه‌كه ورده‌كاری نه‌خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له جه‌رابلوس، هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا، كاتژمێر 19:30ی پێرێ له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس، به مووشه‌ك دوو تانكه‌ری سووته‌مه‌نییان كردووه‌ته ئامانج كه له رێگه‌دابوون.
به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه دروستبوو، سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا گه‌یشتنه شوێنه‌كه و سێ ته‌رمیان له‌نێو تانكه‌ره‌كان ده‌رهێنا كه دوای لێكۆڵینه‌وه گومان ده‌كرێت یه‌كێك له ته‌رمه‌كان هی یه‌كێك له سهرکردەكانی داعش به‌ناوی ئەبو حەسەن موهاجیر بێت.
ئەبو حەسەن موهاجیر له‌ناو شوێنێكی تایبه‌تی یه‌كێك له تانكه‌ره‌كان جێی بۆ دروستكرابوو، كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه سووتاوه و مردووه.
رۆژنامه‌نووسی كه‌نه‌دی، گرایمی ود دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016دا كتێبه‌كه‌ی به ناوی "رێگای بیانییه‌كان: دیدار له‌گه‌ڵ داعش" بڵاوكرده‌وه له ئاداری 2017دا، وتارێکی له‌ژێر ناوی "The American Climbing the Ranks of ISIS" بۆ گۆڤاری The Atlantic نووسی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی گرایمی ود خستوویه‌تییه‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی به ناوی نهێنی ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر ناسراوه ناوی خۆی جۆن جۆرجلاس-ه و به مه‌سیحی گه‌وره بووه و ماوه‌یه‌ك په‌یڕه‌وی كڵێسای ئۆرتۆدۆكسی رۆم بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له قۆناغی ئاماده‌یی خوێندكارێكی خراپ بووه و هۆگری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
جۆن جۆرجلاس دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هێرشه‌كانی 11ی ئه‌یلوولی 2001 له مزگه‌وتێكدا ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و ناوی خۆی گۆڕی بۆ یه‌حیا. له میانی چه‌ند مانگێكدا رووی كرده دیمه‌شق بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی له كاتێكدا وای نیشانده‌دا كه حه‌زی به تهسوفه، به‌ڵام رووی كرده توندڕه‌وی، دوای دوو ساڵ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی به‌ریتانی به‌ناوی تانیا هاوسه‌رگیری كرد و له ساڵی 2004دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
به تاوانی دزینی كۆمپیوته‌ر، ئەبو حەسەن موهاجیر سزای زیندانی سێ ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاشان له ساڵی 2011دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رووی كرده میسر و له‌وێ سێ ساڵ مایه‌وه، به‌ڵام به هۆی كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی ته‌مووزی 2013 له میسر ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت. پاشان ده‌ستیكرد به نووسینی هاوسۆزی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و له ساڵی 2015دا رووی كرده پارێزگای ره‌ققه باکووری سووریا كه به‌ناو پایته‌ختی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، له‌وێ ئەبو حەسەن موهاجیر چووه دڵی سهرکردەكانی داعشه‌وه و كرایه به‌رپرسی به‌رنامه ئینگلیزییهكانی رێكخراوه‌كه.
ئەبو حەسەن موهاجیر به نووسین له‌سه‌ر شێوازه دڕندانه‌كان و بیرۆكه‌ی توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه‌ی وه‌ك پاڵپشتییه‌ك، به‌رنامه‌یه‌كی چڕی بۆ رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌برد. كاتێكیش سه‌له‌فی عه‌دنانی كوژرا، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له كۆتایی ساڵی 2016دا ئه‌ركی گوته‌بێژی پێ سپارد.
ئەبو حەسەن موهاجیر كه یه‌كێك بوو له سهرکردەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه بوو.