Mohammed Baqi Hussein
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
مانیسا -AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگەیاند "پێویسته حكوومه‌تی ئه‌مریكا بژارده‌ی خۆی دیاری بكات له‌باره‌ی په‌یه‌ده‌وه. ئایا ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی سێ هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار كه‌سیدا ده‌كات یان له‌گه‌ڵ توركیا كه خاوه‌نی سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوورییه و خاوه‌نی 80 ملیۆن دانیشتوانه؟ پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه بدات".
نومان كورتوڵموش له شاری مانیساوه له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی Medya TV رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تۆ، كورتوڵموش رایگه‌یاند کە له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاوتوێ كردووه.
نومان كورتوڵموش گوتی: "لهسهردانهكهمدا بۆ ئه‌مریكا منیش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كۆبوومه‌وه. له‌وێش ئه‌مه باسكرا. بێگومان ئێمه ده‌زانین ئه‌مه قۆناغێكی یاساییه، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت باس له قۆناغی یاسایی بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت سووربوونی به‌رپرسه سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا ببینین. ده‌كرێت رادهستكردنهوهكهی قۆناغێكی بوێت، به‌ڵام ئه‌و پیاوه له‌م قۆناغه‌دا هێشتا له‌وێوه فه‌رمان به‌ڕێكخراوه جیهانییه‌كه‌ی ده‌كات، دیدارگهلێك سازده‌دات كه نازانرێت چ گرنگییه‌كی هه‌یه. هه‌وڵده‌دات رێكخراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی بهێڵێته‌وه هه‌م له توركیا، هه‌م له ده‌ره‌وه. ئومێده‌وارین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێ و هاتنی تره‌مپدا پێشهاتی گرنگ رووبدات. ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌ئارادایه له‌وباره‌وه. ته‌نها داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تۆ ناكه‌ین، به‌ڵكو داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆ ده‌كه‌ین كه هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌مریكا".
نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند بابه‌تی دووه‌م كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ باسیان كردووه، بابه‌تی په‌یه‌ده بووه.
نومان كورتوڵموش گوتی: "پێویسته حكوومه‌تی ئه‌مریكا بژارده‌ی خۆی دیاری بكات له‌باره‌ی په‌یه‌ده‌وه. ئایا ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی سێ هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار كه‌سیدا ده‌كات یان له‌گه‌ڵ توركیا كه خاوه‌نی سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوورییه و خاوه‌نی 80 ملیۆن دانیشتوانه؟ پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه بدات".