Ekip
17 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2019
ئەلباب/ئەنقەرە - AA
ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە ھێرشە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی ئەلباب لە ناوچەی قەڵغانی فوڕات لە شارۆچکەی منبج پیلانی بۆ دانراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، کارەکانی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی کە ھێرشەکێکیان لە شارۆچکەی ئەلباب لە باکووری سووریا ئەنجامدا و بەم ھۆیەوە ١٨ سڤیل برینداربوون، درێژەی ھەیە.
ئەوەش زانراوە کە بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، جەندرمە و پۆلیسی سڤیلی خۆجێی کە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەی قەڵغانی فوڕات و لقی زەیتوون ئەرکیان پێ سپێردراوە، رۆڵێکی گرنگ دەگێرن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەو مینی پاسەی لە ھێرشەکەدا بەکارھێنراوە، لەلایەن بەرپرسی گشتی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە منبج بە ناوی ئەسکەندەر ک. و ئەندامێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بە ناوی ئەبو زیاد ک. دابینکراوە.
دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) و تیمەکانی جەندرمە، تیرۆریستێک بە ناوی کورتکراوی A.Y. قۆڵبەستکرا کە لەلایەن ئەو دوو سەردەستەیە ئەرکی پێ سپێردرابوو.
ھەر دوێنێ لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی ئەلباب لە ناوچەی قەڵغانی فوڕات، ١٨ سڤیل کوژران و ٢٧ کەسی دیکە برینداربوون.