Halil Fidan,Abdullah Shukur
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئیزمیر - AA
لە شارۆچکەی سەفەریھیسار و چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیر، ١٤٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران.
تیمەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان لە ژێر رۆشنایی زانیاریی ھەواڵگریی لە ھەردوو شارۆچکەی سەفەریھیسار و چەشمە، سێ بەلەمی لاستیکيان راگرت.
لەنێو کۆچبەرە نایاساییە دەستگیرکراوەکان، ١٠٠ ھاووڵاتی ئەفغانی، ٢٠ ھاووڵاتی کۆنگۆ، ١٩ سووری، یەک فەڵەستینی، یەک مالی و یەک ئەریتی ھەبوون.
ژماره‌یه‌ك له‌و كۆچبه‌رانه ژن و منداڵ بوون، دوای راییكردنی كاره‌كانیان، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.