Haydar Toprakçı
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ئیزمیر - AA
لە ئاکامی وەڕگەڕانی مینی پاسێک لە شارۆچکەی کەمال پاشا لە ئیزمیر، ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، مینی پاسێک لە کاتی رۆیشتنی لە کنکەوە بۆ شارۆچکەی کەمال پاشا، لە پێچەکانی ناوچەی حەمزەبابا شۆفێرەكە لە دەستی وەریدەگرێت وەڕدەگەڕێت.
لە دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانی جەندەرمە، ئامبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان بۆ نەخۆخانەکانی ناوچەکە گواسترانەوە.
پارێزگاری ئیزمیر، یاوز سەلیم کۆشگەر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رایگەیاند: "بەداخەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانی ھاووڵاتیانمان لەم رووداوە بۆ ھەشت کەس بەرزبوویەوە. نزا لە خواى گەورە دەكەم لەم هاووڵاتييانە خۆشبێت كە گيانيانلەدەستداوە و پرسە و سەرەخۆشى لە كەسوكاريان دەكەم ".