Mümin Altaş,Zehra Aydın Turapoğlu
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
موغڵا - AA
وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا، موراد کوروم، زانیاری لەسەر زیانەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی موغڵا بڵاوکردەوە و گوتی: "لە سەرانسەری پارێزگاکە، پشکنین لە دوو ھەزار و ٩٢٣ باڵەخانە کرا،ئەوە دەستنیشانکرا کە ١٧٣ باڵەخانە، ٢٣٠ یەکەی سەربەخۆ ئاگرەکە کاریگەریی تێکردوون، زیانی گەورەی بەرکەوتووە و رووخاوە".
کوروم، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، بەکر پاکدەمیرلی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، لە خانەی مامۆستایانی مارماریس بەشدارییان لە کۆبوونەوەی رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئاگرەکان کرد.
موراد کوروم، لە لێدوانێکیدا پێش کۆبوونەوەکە زانیاری لەسەر زیانەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی موغڵا بڵاوکردەوە و گوتی: "لە سەرانسەری پارێزگاکە، پشکنین لە دوو ھەزار و ٩٢٣ باڵەخانە کرا،ئەوە دەستنیشانکرا کە ١٧٣ باڵەخانە، ٢٣٠ یەکەی سەربەخۆ ئاگرەکە کاریگەریی تێکردوون، زیانی گەورەی بەرکەوتووە و رووخاوە".
وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا، موراد کوروم، گوتیشی:"ئەو ناوچەیەی کە وێستگەی وزەی گەرمیی تێدایە، بە دە وێستگەی چاودێری کە سێیان گواستراوەن جیامانکردووەتەوە. دەستنیشانکرا کە ئاستێکی مەترسیدار نییە کە ھەڕەشەی بۆ دروستبکات".
سەبارەت بە پيسبوونى دەرياكان، موراد كوروم، گوتى: "لە ئێستادا هيچ پيسبوونێك لە هيچ دەريايەكمان دەستنيشان نەكراوە، نە لەناو دەرياكان و نە لە كەناراوەكان".