Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
ئهو دوو گومانلێكراوه سووریهی کە لهسهر خنكانی پێنج كهس دهستگیركراون، كه ئایلان كوردیان لهنێودابوو كه ساڵی رابردوو تهرمهكهی له كهنار دهریا له شارۆچكهی بۆدڕومی موغلا دۆزرایهوه و بووه رۆژهڤی جیهان، لهژێر رێوشوینی ئهمنی توندا گوازرانهوه بۆ دادگا.
موافاقا ئالاباش و عاسەم ئالفارد كە دوو هاووڵاتی بە رەگەز سوورین و بانگەشەی ئەوە دەكرێت كاری پەڕینەوەی كەسانی ناو بەلەمەكەیان لە ئەستۆ بووبێت، بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ گوازرانەوە بۆ دادگای بۆدڕوم لە ناوچەی بیتێز.
هەردوو گومانلێكراوەكە كە بە گومانی "قاچاغچێنی كۆچبەران" و "بوونە هۆكاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە كەسێك" دادگایی دەكرێن، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان نەدایەوە.
- رووداوەكە
لە ئەنجامی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێك لە بۆدڕوم، لە 2ی ئەیلوولی 2015دا، كە 14 سەرنشینی هەڵگرتبوو و هەوڵیان دەدا بە رێگەی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ یۆنان، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا. یەكێك لە قوربانیان ئایلان كوردی تەمەن دوو ساڵ بوو كە دیمەنی تەرمەكەی لە كەنار دەریا لە جیهاندا دەنگی دایەوە.