Durmuş Genç
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
موغڵا- AA
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی پاراستنی بوونهرهوه سروشتییهكان سهربه وهزارهتی ژینگه و شارسازیی توركیا له میانی "پڕۆژهی چاودێری كیسهڵه ئاوییهكان" لە شارۆچکەی ئۆرتاجا سەربە پارێزگای موغڵا، چوار کیسەڵی ئاوی گەڕاندەوە بۆ ناو دەریا.
ئەو کیسەڵانە پێشتر برینداربوون، بەڵام چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە و دواتر ئامێری چاودێرییان لێبەستراوە و خراونەتەوە ناو دەریا.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، پ. د. یەعقوب کاسکا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە چوار کیسەڵەکە دوای چاکبوونەوەیان خراونەتەوە ناو ژینگەی سروشتی خۆیان و رایگەیاند "لەڕێی ئەو ئامێرە چاودێرییانەی لێمان بەستوون دەتوانین بزانین لە کوێوە بۆ کوێ گەشت دەکەن و لە کوێدا دەمێننەوە".
پ. د. یەعقوب کاسکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە دامەزراندنی ناوەندەکەیانەوە تا ئێستا کە ماوەی ١٣ ساڵە، ٤٣٧ کیسەڵی برینداریان هێناوەتە ناوەندەکە و لەو ژمارەیەش ٢٣٣یان چاکبوونەتەوە و خراونەتەوە ناو سروشت.