Aladdin Mustafaoğlu
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئیزمير-موغڵا-AA
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٣١٥ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی هەریەک لە پارێزگاکانی ئیزمیر، ئایدن، موغڵا رۆژئاوای وڵاتەکە رزگار کرد، و ١١٤ کۆچبەری دیکەیان لە هەمان ئەو ناوچانەدا دەستگیر کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیهندراوهی لە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانیان ٢٣ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر رزگار کرد، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بە ئاڕاستەی ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا.
ئەوەش خراوهتەڕوو کە لە هەمان ناوچە، ١٤٩ کۆچبەری دیکەیان رزگار کردووە و دوو کەسیشیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەستگیر کردووه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٢٥ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر رزگار کردووە کە لە لایەن هێزەکانی کەنار دەریاكانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بە ئاڕاستەی ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا.
لەلایەکی دیکەوە، ٣٩ کۆچبەر لە کەناراوەکانی دیدیەم لە پارێزگای ئایدن رزگار کران و دوو کەسیش بە تۆمەتی رێکخستنی کارەکانی ئەو کۆچه نایاساییە، دەستگیر کران.
هاوکات هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا، لە پێنج ئۆپەراسیۆنی جیا جیادا لە کەناراوەکانی قەزای کوشاداسی لە پارێزگای ئایدن، ٧٠ کۆچبەریان دەستگیر کردووە کە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بە ئاڕاستەی ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا.
لە راگەیەندراوێکدا دیکەدا، فەرماندەیی هێزەکانی کەناراوهکان ئاشکرای کردووە کە هێزەکانیان، ١١٤ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی سەفەری حەسار لە پارێزگای ئیزمیر دەستگیرکردووە کە لە هەوڵدابوون بە شێوەی نایاسایی رووبکەنە یۆنان.
هەروەها لە پارێزگای موغڵا، نۆ کۆچبەر لە کەناراوەکانی مارماریس رزگار کران کە لە لایەن هێزەکانی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بە ئاڕاستەی تورکیا کرابوون.
دوای تەواو کردنی رێکارەکان، سەرجەم کۆچبەرەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچ لەو پارێزگایانە کران کە تیایاندا دەستگیر کرابوون.