14 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
خەرتووم ــ AA
دادگای تاوانەكان لە سوودان بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و مامەڵەكردنی نایاسایی بە پارەی بیانی، سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی بۆ سەركۆماری لادراو، عومەر بەشیر دەركرد.
ئەمڕۆ شەممە لە رێوشوێنێكی ئەمنی توندا لە شاری خەرتووم، دانیشتنی دادگاییكردنی سەركۆماری لادراو، عومەر بەشیر لەسەر تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و مامەڵەكردنی نایاسایی بە پارەی بیانی كە ئاراستەی كراووە بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەكەدا ئەندامانی بنەماڵەی عومەر بەشیر دروشمی جیاجیان دژبە دادگا گوتووە كە دواتر لە لایەن دادوەر، سادق عەبدولرەحمان فەكی لە هۆڵی دادگا كرانە دەرەوە.
هەر لەدانیشتنەكەدا، بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و مامەڵەكردنی نایاسایی بە پارەی بیانی، سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی بۆ سەركۆماری لادراو، عومەر بەشیر دەركرا.
لای خۆیەوە ئەندامی دەستەی پارێزەرانی بەرگریی، هاشم جەعلی گوتی: "هەموو ئەو بەڵگەنەمان پێشكەش بە دادگا كردووە كە بێ تاوانی عومەر بەشیر دەسەلمێنێت، هەروەها ناوبراو دۆلار و پارەی لە هیچ كەسێك بۆ بەرژەوەندی خۆی وەرنەگرتووە".
هاشم جەعلی ئاماژەی بەوەشكرد كە دادگاییكردنی عومەر بەشیر لە خراپترین رەوشی سیاسی بەڕێوەچوو كە كاریگەری لەسەر دادپەروەرییدا دروستكردووە.
لە ١٩ی ئابی رابردووە یەكەم دانیشتنەكانی تایبەت بە دادگاییكردنی عومەر بەشیر بە تۆمەتی گەندەڵیی دەستی پێكرد دوای ئەوەی حەوت ملیۆن دۆلار لە ماڵەكەیدا دوای لەكارلادانی لە دەسەڵات دۆزرایەوە.