Muhammet Ali Kemal
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
لە شاری ئادیامانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئەو ١٢ گومانلێکراوەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی دژی پەکەکە/کەجەکەدا دەستبەسەرکرا بوون، رەوانەی دادگا کران.
رێوشوێنە یاساییەکان بۆ ئەو ١٢ گومانلێکراوە تەواوکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی پارێزگای ئادیامان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا دژی پەکەکە/کەجەکە، دەستبەسەرکرا بوون.
دوای ئەوەی کە پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا، هەر ١٢ گومانلێکراوەکە رەوانەی دادگا کران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی پارێزگای ئادیامان رۆژی چواری شوباتی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی پەکەکە/کەجەکە و باڵی گەنجانانیان، ١١ گومانلێکراویان دەستبەسەرکردبوو. دواتریش لە دوو گومانلێکراوی دیکە کە بەدوایدا دەگەڕان، یەکێکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.